ئێشکگری مەخموور بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی ٧٢٧ـیەمیندا بەردەوامە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣ـوە، دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ٧٢٧ـەمیندا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری مەخموور

لە ٢٠ـی تەمبووزی ٢٠٢٣ـوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکی ئێشکگری دەستیپێ کردووە و ٧٢٧ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ١٤٢ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگری لە گرووپی ١٤١ـەمینەوە بۆ گرووپی ١٤٢ـیەمین، لە بارەگای کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد. دواتر لەسەر ناوی گرووپی ١٤١ـەمین، قەدری شریشەی قسەیکرد و لە قسەکانییدا گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆی شەرمەزار کرد. قەدری شریشەی سەرنجی خستەسەر پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و چالاکی چەک سوتاندنی گەریلا و بە ڕووداوێکی میژوویی ناوهێنا و جەختی لەوەکردەوە کاریگەری ئەرێنی ئەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دواتر چالاکییەکە، بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" بەردەوام بوو، گرووپی ١٤٢ـەمین ئێشکگرییان دەست پێ کرد.