لە شەنگال بۆ شەهید ئارین و شەهید جگەر خێمەی سەرەخۆشی دانرا

ئەمڕۆ ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە شەهید بوونی هەردوو گەریلای ئێزدی ئارین ئارارات و جگەر قیرانی ڕاگەیاند کە لە کاتی جیاوازدا شەهیدبوون، بۆ بیرهێنانەوەی هەردوو شەهید لە شەنگال خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

بۆ گەریلاکانی هەپەگە ڕەنا قەحتان عەلی (ئارین ئارارات) لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، تاریق زیاد خەڵەف (جگەر قیرانی) لە نیسانی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، لە شەنگال خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

خێمەی پرسەی شەهید ئارین ئارارات لە ناوەندی شەنگال دانراوە. خێمەی پرسەی شەهید جگەر قیرانی لە گوندی کانیا عیدۆ دانراوە و تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ لە ژێر خێمەی هەردوو شەهیدەکەدا مەراسیمی بیرهێنانەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.