بە دیمەن

گەنجانی شەنگال بە ڕێپێوانێک یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەممووزیان کردەوە

گەنجانی شەنگال بە ڕێپێوانێک یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەممووزیان کردەوە و ڕایانگەیاند کە بە سایەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییەوە ئەوان درێژە بە ژیانیان دەدەن.

بە دەستپێشخەری ژنانی گەنجی شەنگال و یەکێتیی گەنجانی ئیزدخان و بە بەشداری گەنجانی سەرجەم گوند و ناوچەکانی شەنگال، بە ڕێپێوانێکی جەماوەری یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز بەرز ڕاگیرا.

ڕێپێوانی گەنجان بە دروشمی "وەک سۆسیالیستێک بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز بژی" بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانەکە لە گوندی کۆلکای سەردەشت دەستی پێکرد و تا مەزاری شەهیدان، شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەردەوام بوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا گەنجان ئاڵای گەنجان و وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرز کرایەوە و بە خرۆشەوە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە.

دوای ڕێپێوانە جەماوەرییەکە، خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد، دوایی گەنجان راگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی لەسەر بنەمای یادی شەهیدانی بەرخۆدانی١٤ی تەمموزی زیندانی ئامەد ڕێپێوانمان ئەنجامدا، چونکە لەسەر بنەمای ئەم هێڵە بەرخۆدانیەیە کە ئەمڕۆ دەتوانین تێکۆشانی خۆمان فراوانتر بکەین، هەروەک چۆن ئەوان تەسلیمیەتی خۆیان وگەلەکەیان رەت کردەوە، ئەم هێڵە بەرخۆدانەیە تا هەتا ئەمڕۆ بە ڕۆحی کەمال پیر و عەلی چیچەک و هەڤاڵانیان بەردەوامی هەیە."

لە ڕایەندراوەکە جەختی لەسەر گرنگی قۆناغی ئێستا کرایەوە و وترا: "ئەو قۆناغەی ئێستا زۆر گرنگە و هەنگاوی گرنگ بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی و داهاتووی گەلانی بندەست دەگیرێتەبەر. ئەمە هەمان ڕۆحی بەرخۆدان نیشانی هەموو لایەک دەدات کە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد هێشتا زیندووە."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو پڕۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات بەرەو سەرکەوتنی دەبات و خەون و ئامانجی شەهیدان بەدی دێنێت. هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئەمڕۆ بەدواوە کەس بە بێ شوناس نییە، چونکە لە بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز ی زیندانی ئامەد تا ئەمڕۆ لە پێناو ناسنامەی گەلان ڕەنج و بەهایەکی گەورە دراوە.

ڕاگەیەندراوەکە بە وتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، ئەو درووشمانەی کە ئاماژەن بە ڕۆحی بەرخۆدان و فیداکاری کۆتایی هات.

دوای ڕاگەیەندراوەکە گەنجان لەسەر گڵکۆی شەهیدان مۆمیان داگیرساند، بەمەشێوەیە یادی شەهیدانیان کردەوە. چالاکییە بەبیر هێنانەوەکە جارێکی تر نیشانی دا کە گەنجانی شەنگال لە پێناو پاراستنی ناسنامە و بوونیان لە سەر ڕێبازی بەرخۆدان بەردەوامن.