کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال لە دووەم ڕۆژییدا بە خوێندنەوەی پەیام و هەڵسەنگاندن بەردەوام بوو، لە درێژەدا هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیمورکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە پەیامێکی ڤیدۆیی بەشداربوو. باقرخان لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی شەنگال و گوتی: "تێکۆشانی شەنگال شکۆیی هەموومانە. شەنگال مێژووە، بەرخۆدانە، باوەڕدارییە. هەرگیز تێکۆشانی شەنگال لە دژی ستەم و زۆردارییەکان لە بیرناکەین."
تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا بە درێژایی مێژوو هەموو دەوڵەت و دەسەڵاتدارییەکان هەمیشە ویستی ستەم کردن لە ئێزدییەکان هەبووە و گوتی: "بەڵام هەمیشە گەلی ئێزدی لە دژی ستەم و زۆرداری سەری دانەنواندووە و مێژووییەک لە بەرخۆدانی بەڕێوەبردووە. لەمڕۆدا هەموو جیهان ئێزدی و باوەڕی ئێزدی قبوڵ دەکات، چونکە ئێزدییەکان بەرەنگاری ستەم بوونەوە و مافەکانی خۆیان پاراست. پێویستە هەموو کەسێک بەڕێزەوە لە باوەڕی ئێزدی بڕوانێت. ستاتۆی ئێزدییەکان مافێکی ڕەوای خۆیانە. بەڵێ بۆ شەنگالێکی ئازاد."
تونجەر باقرخان لە درێژەدا ئەمەی گوت: " بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ژنانی ئێزدی، عەلەوییەکان، ژنان و گەنجانی کورد پەڕیوەنەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێی ئازادی. درووشمی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامی ٧٣ فەرمانەکەیە." زۆر گرنگە. درووشمێکی ڕاستەقینە و مێژووییە. لە شەنگالەوە تا ئامەد، لە قامشلۆوە تا بگات بە قەرس پشتگیری لەم پرۆسەیە دەکەین. ئێژین کات کاتی ئێمەیە، ئەم چارەسەرەییە چارەسەری ئێمەیە.
ئازادی بەڕێز ئۆجالان پیویستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
پێویستە کۆمەڵگەی ئێزدی خاوەنداری لەم بانگەوازیییە بکات، چونکە بانگەوازییەکی ستراتیژییە. بەڕێز ئۆجالان تەمەنێکە لەسەر کاردەکات، پێویستە خاوەنداری لە بانگەوازەکە بکەین. گەر خاوەنداری بکەین ئەوا پرۆسەکە دەگات بە ئامانجی خۆی. وەک بەڕێز ئۆجالانیش گوتی، بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆتای بە فەرمان و تاڵانی دێت. پێویستە هەلومەرجی ئازادی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێندرێت. کۆمەڵگە پێویستی پێیەتی، گەل دەیەوێت وی ببینێت. ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێویستییەکی هەنوکەییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین."