لە کۆنفرانسی شەنگالدا ڕاوەستە لەسەر گرنگی بابەتی خۆپاراستن و زانستە کۆمەڵاتییەکان کرا

لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگالدا بە بەرفراوانی گفتوگۆ لەسەر بابەتی پاراستنی جەوهەری کرایەوە و گوترا: "خۆپاراستن بابەتێکی کۆمەڵایەتییە، ژیانی ئازاد پەیوەستە بە پاراستنی جەوهەرییەوە.". هەروەها لەسەر زانستە کۆمەڵاتییەکان هەڵسەنگاندنی ورد کرا.

کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال

کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال لە دوێنێوە لە شەنگالی واری ئێزدییەکان بەردەوامە. لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بەرفروان لەسەر مێژوو، چاند و باوەڕداری کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرێت. لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا ڕاوەستە لەسەر گرنگی پاراستنی جەوهەری بۆ هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی کرا و جەخت لەسەر پەرەدان بەم پاراستنە کرایەوە.

لەسەر ئەو بابەتە، یەک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە)، ئاخین ئینتیقام لەژێر ناونیشانی 'پاراستنی جەوهەری و چاندی بەرخۆدان لە کۆمەڵگەی ئێزدی'دا وتارێکی پێشکەش کرد. ئاخین ئینتیقام لە سەرەتای وتارەکەییدا سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی چیای شەنگال و دەستنیشانی کرد چیای شەنگال بووە بە گەورەترین پەناگەی هەبوون و پاراستنی چاندی ئێزدیدایەتی.

ئاخین ئینتیقام لە وتارەکەییدا پەیوەست بە چاندی بەرخۆدانی کۆمەڵگە و ڕۆڵەکانی ئێزدییەوە سەرنجی خستەسەر هێزە پارستنە کۆمەڵاتییەکانی یەبەشە-یەژەشە و ئاسایشی ئێزدیخان و ئاماژەی بەوەدا ئەم هێزانە لەسەر بنەمای پاراستنی چاندی ئیزدیخان درووستبووە و گوتی: "گەر لەم هێزانەدا خۆمان بەڕێکخستن نەکردبایە، ئەوا لەمڕۆدا نەماندەتوانی باسی چاندی ئێزیدایەتی بکەین. بێگومان پاراستنیش تەنها بە هێزی فەرمی ناکرێت، بەڵکو خۆپاراستن بابەتێکی کۆمەڵایەتییە و پێویستی بە تەواوکردنی یەکترە."

دواتر هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حسۆ بەڕێگەی ئۆنلاینەوە لە ڕۆژئاواوە بەشداری گفتوگۆکانی پاراستنی جەوهەری بوو.

هەڵسەنگاندن لەسەر گرنگی زانستە کۆمەڵاتییەکان

لە کۆنفرانسەکەدا 'خەباتەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێنیسانسی ئێزدییەکان' وەک ناونیشانێکی دیکە بووە جێگەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن. پەیوەست بەم بابەتە مامۆستا سوعاد هەڵسەنگاندنێکی گرنگی پێشکەش کرد، مامۆستا سوعاد لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی ڕەهەند و گۆڕەپانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان کردەوە لە پێشکەوتن و بەڕێوەچوونی کۆمەڵگەدا.

هەر لەسەر گرنگی زانستە کۆمەڵاتییەکان، دواتر بەڕێگەی ئۆنلاین د. خەلیل خالتا بە نرخاندنی ورد و پوخت بەشداری گفتوگۆکانی پەیوەست بە بابەتەکە بوو.