دەلال ئاکیوز سزای ٦ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دەلال ئاکیوز، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە کارەکەی وەک بیانوویەک بەکار هێنراوە و دۆسیەیەکی لەسەر کراوەتەوە، بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" سزای ٦ ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دەلال ئاکیوز، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە کارەکەی وەک بیانوویەک بەکار هێنراوە و دۆسیەیەکی لەسەر کراوەتەوە، بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" سزای ٦ ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دانیشتنی دۆسیەی تۆلگا گونەی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، مەلیکە ئایدن پەیامنێری ژن نیوز و دەلال ئاکیوز، ڕۆژنامەنووس کە بە بیانووی کارەکانیان بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" دادگایی کران. دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە چوارچێوەی ئەمان ئۆپراسیۆند ا دەستبەسەر کراون و بە تۆمەتی جیاواز تۆمەتبار کرابوون، لە دادگای باڵای تاوانەکانی ١٣ی شاری ئیزمیر دادگایی کران. ڕۆژنامەنووسان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، بەڵام پارێزەرەکانیان ئامادەبوون.
داواکاری گشتی، داوا و بۆچوونی خۆی لەسەر سزادانی ڕۆژنامەنووسان دووپاتکردەوە، کە لە دانیشتنی پێشوودا ڕاگەیەندرابوو.
دواتر پارێزەران بەرگرییان پێشکەش کرد. پارێزەران ڕایانگەیاند کە موکیلەکانیان کاری خۆیان کردووە و ئەوەی کراوە لە چوارچێوەی ئازادی بیر و ڕادەربڕیندایە.
پانێڵی دادگا سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسان مەلیک ئایدن و تۆلگا گونەی بە پشت بەستن بەوەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانیان لە چوارچێوەی تاواندا نەبوون، بڕیاری بێتاوانی لەسەریان دەرکرد.
بەڵام دادگا بە تۆمەتی 'ئەندامێتی لە ڕێکخستن' سزای ٦ ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەر دەلال ئاکیوزدا سەپاند.