بە دیمەن

لە میلانۆ ڕابردوو و ئایندەی شۆڕشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا

بەرخۆدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتی ژنان ڕوویدا، لە میلانۆ تاوتوێ کرا. لە چالاکییەکەدا شانۆ و وتار و مۆسیقا پێشکەش کرا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە شۆڕش.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تۆڕی پشتگیری ژنان (Rete Jin Milano) لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ـی تەمموزی ڕۆژئاوا، چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا دەیان کورد و ئیتاڵی بەشداربوون، ڕابردوو و ئایندەی شۆڕشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا.

چالاکییەکە بە کۆبوونەوەیەک لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد. نوێنەرانی تۆڕی پشتگیری ژنان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە کە تێکۆشان لە ڕۆژئاوا لەسەر ناوی مرۆڤایەتی دەکرێت و لە بناغەدا شۆڕشی ژنانە. قسەکەران بانگەوازیان بۆ یەکگرتنی نێونەتەوەیی لەپێناو خاوەندارێتی لە شۆڕش.

لە بەردەوامیی چالاکییەکەدا شانۆی "هەڤاڵ: مێژووی ژنانی کورد" کە لەلایەن جولیا ئانجیلۆنی ئامادەکرابوو، پێشکەشکرا. بەشداربووان بەگرنگییەوە لە شانۆکەیان ڕوانی و بە چەپڵەیەکی گەرم کاردانەوەیان بەرامبەر شانۆکە نیشاندا.

چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.