لە سێ شار داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا
بە پێشەنگایەتی دەم پارتی، دەبەپە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە گەڕەکی خنوسی ئەرزڕۆم، ناوچەی ئەلباکی وان و شاری ئامەد کۆبوونەوەی گەل و ژنان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکاندا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
بە پێشەنگایەتی دەم پارتی، دەبەپە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە گەڕەکی خنوسی ئەرزڕۆم، ناوچەی ئەلباکی وان و شاری ئامەد کۆبوونەوەی گەل و ژنان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکاندا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
بە ڕۆژەڤی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ، بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکان کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان و گەلدا ڕێکخرا.
کۆبوونەوەکان کە لە گەڕەکی خنوسی ئەرزڕۆم، ناوچەی ئەلباکی وان و گەڕەکی یەنکۆی شاری ئامەد بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان و گەنجانی بەخۆوە بینی. لە کۆبوونەوەکاندا سەرنج خرایەسەر بانگەوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک و جەخت لەسەر پێویستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.