کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال لە دووەم ڕۆژیدا بە پێشکەشکردنی توێژینەوە بەردەوام بوو

لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگالدا، لەسەر مێژووی دێرینی کۆمەڵگەی ئێزدی شیکارییەک پێشکەش کرا و ئێزدخان وەک وڵاتێکی پارچەکراو پێناسە کرا، گوترا: "ئێزدخانی وڵاتمان وڵاتێکی ئاسایی نییە، پێویستە خاوەنی دەزگا و دامەزراوەی تایبەت و خۆسەری خۆیی بێت. بێ وڵاتی نابێت،

کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال

کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال لە دووەم ڕۆژییدا بەبابەت و وتاری پەیوەست بە چاند، باوەڕ، وڵات، دەوڵەت، کۆمەڵگەی سروشتی و ئیکۆلۆژی بەردەوام بوو. لە چوارچێوەیی ئەو گفتوگۆیانەدا کۆمەڵگەی ئێزدی هەوڵدەدات سەرلەنوێ شرۆڤەی ناسنامە، وڵات و مێژووی خۆی بکات و بۆ هەبوونی خۆی دیدگای پاشەڕۆژێکی ئازاد ڕوون بکاتەوە.

لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی شەنگال، کەنداڵ چیا بابەتە شیکارییەکی لەژێر ناونیشانی 'حەقیقەتی وڵات-وڵاتپاریزی و ئیکۆلۆژی لەنێو تاڵانی و قڕکردندا' پێشکەش کرد. لە شیکارییەکەدا کەنداڵ ئاماژەی بەوەدا چەندین دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەبوونی خۆی لەسەر نکۆڵیکردن و داگیرکردنی کوردستان و ئێزدخان بونیات ناوە. ئاماژەی بەوەشکرد ئێزدی کە کۆمەڵگەیەکی دێرینی کوردستانە و لە بەشێکی بەرفراوانی کوردستاندا ژیانی کردووە لە ئێستادا لە چیای شەنگالدا توندکراون و گەمارۆدراوە.

سیستەمی دەوڵەت سیستەمی فەرمانەکانە

لە بەشێکی شیکارییەکەیدا کەنداڵ ئەمەی دەربڕی: "ئێزدی وەک 'کۆمەڵگەی فەرمان' دەناسرێت. ناومان فەرمانە، پاشناومان فەرمانە... پرسی بنەڕەتیمان ئەوەیە داخۆ 'فەرمان چییە و لە مێژوودا بۆچی ئەم هەموو فەرمانەمان بەرانبەر کراوە؟' ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە بەرخۆدانی مێژوویی ئێزدخان ئێژێ: "ڕەگ و ڕیشەی بەرخۆدانی ئێزدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، ڕەنگە ئەم بەرخۆدانە بشگەڕێتەوە بۆسەر شەڕ و ململانێی نیوان هۆزە ئاریاییە چیاییەکان و هۆزە سامییە بیابان نشینەکان." کەواتا کۆمەڵگەی ئێزدی لە ڕەگ و ڕیشەوە ناکۆکییەک بووە لەگەڵ دەوڵەت و شارستانێتیدا. لەڕاستییدا سیستەمی دەوڵەت، سیستەمی فەرمانە. خەنجەری فەرمانەکانی سەر ئێزدی لەو مێژووە دوورەوە بەرزکراوەتەوە، ئەم خەنجەرەش گورزێکی کاریگەری لە پنتە دێرییەنەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی داوە. بۆیە پێیویستە شیکردنەوەی باش بۆ مێژوویی پێنج هەزار ساڵەی شارستانێت بکەین."