کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال لە ڕۆژی دووەمدا گفتوگۆکان لەسەر ژنولۆژی بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا بابەتێک بە ناوی 'وەک ڕۆح و میراتی کۆمەڵگا' حەقیقەتی ژن بە ڕێگەی ژنولۆژییەوە ڕوونکردنەوە پێشکەش کرا. بابەتەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی ژنولۆژی شەنگال بەسێ ئاڤێستا خوێندرایەوە. لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە میزۆپۆتامیا یەکەم لانکەی ژیان بووە کە لە سەر دەستی ژنان بنیات نراوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو.
تا خەنجەر دەرنەهێنرێت، ڕێپێوانێکی ڕاستەقینە ئەنجام نادرێت
لە درێژەی بابەتەکەدا هاتووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چۆن یەکەم شوێنی پەناگەی کولتوری خوداوەندەکان بووە، بەهەمان شێوەی یەکەم شوێنی نکۆڵی و کوشتنی ژنان بووە، هەروەها لە دەستنیشانەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەبارەت بە ''خەنجەر لە پشتی کۆمەڵگا'' بە بیر هێنراوەتەوە و ڕۆڵی ژنولۆژی لە چارەسەرکردنی ئەم کێشە بنەڕەتییە بەم شێوەیە لێکدرایەوە: ''تا خەنجەری پشتی کۆمەڵگا دەر نەهێنرێت، ڕێپێوانێکی ڕاستەقینە ئەنجام نادرێت. هەروەها هەتا پرسی ئازادیی ژن بەشێوەیەکی دروست شی نەکرێتەوە، ئازادی کۆمەڵگاش مەحاڵە. ژنولۆژی هەوڵدەدات چارەسەرێک بۆ ئەم خەنجەرە لە پشتی کۆمەڵگادا بدۆزێتەوە. ئەوە گەورەترین بانگەشەی زانستی ژنانە. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "خەنجەری پشتی کۆمەڵگا تەنیا بەم شێوەیە دەتوانرێت دەربهێنرێت و ڕێنێسانسی کۆمەڵگەی ئێزدی بە ئازادیی ژندا تێدەپەڕێت."
دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنولۆژی زۆزان سیما بە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری گفتوگۆکانی ڕۆژەڤ کرد.
لە پەیامەکەیدا زۆزان سیما رایگەیاند: ''بۆ ئەوەی ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی لەسەر خاکی خۆیان گفتوگۆ لەسەر مێژوو، چارەنووس، بیر و بیرۆکەی خۆیان بکەن و بڕیاری خۆیان بدەن، ئەمە گەورەترین وەڵامە بۆ فەرمانەکان لەسەر کۆمەڵگەئ ئێزدی. بەم بۆنەوە کۆنفرانسەکە نەک تەنها بۆ ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان و کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگ و بەنرخە. کولتوری کۆمەڵگای ئێزدی کولتوورێکی زۆر کۆنە کە ناو خۆیدا نەک هەر ڕەگی کورد بەڵکوو ڕەگی کۆمەڵگاکانی لەخۆگرتووە کە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی دەژین، لەهەمان کاتدا ڕەگی ژیانی لە دەوروبەری ژنان دانراوە تا ئەمڕۆ پاراستوویەتی.
کۆمەڵگەیەک کە خۆی نوێ کردبێتەوە،کۆمەڵگەیەک نییە کە لە ڕەگەوە داببڕێت
هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسە بەردەوامەی بە ڕێنێسانسی کۆمەڵگەی ئێزدی پێناسە کرد. ڕێنێسانس لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بە دروستکردنی شتە نوێیەکان لەسەر بنەمای ڕەگی خۆی، لەگەڵ سەردەمی نوێ. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕوانگەی خۆی بۆ کۆمەڵگە و کۆمەڵگەی سۆسیالیستی دیموکراتیک دەڵێت: "دەبێ بە باشی نەریتەکان بناسین و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای ئەو نەریتانە بنیات بنێین. کاتێک دەڵێین کۆمەڵگای مۆدێرن، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەم سەردەمەیە، پێویست ناکات کۆمەڵگا لە ڕەگی خۆی داببڕدرێت. کۆمەڵگا دەتوانێت ئەو شتانە لە کولتووری خۆی لاببات کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە کولتوورەکەیدا جێگیرکراون. بەم شێوەیە دەتوانێت ڕێکخستن بوونی نوێی خۆی لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیات بنێت."