شەقامێکی ئەرخەڤان کرا بەناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە

لە ئەنجامی هەوڵی چەندین موختار و کۆمەڵەی ناوچەی شەقامێکی ئەرخەڤانی مەلەتی کرا بەناوی شەهیدی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، سری سورەیا ئۆندەرەوە.

لە هەوڵێکدا بۆ زیندوڕاگرتنی ناوی شەهیدی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر، بە کۆکردنەوەی واژۆی ٢٩ کۆمەڵەی ناوچەی و ١٦ موختاری گەرەکەکانی هەرێمەکە، شەقامێکی ئەرخەڤان کرا بەناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە.

لە ئەنجامی هەوڵەکەدا، ئەنجوومەنی شارەوانی ئەرخەڤان لە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگی تەممووزییدا بڕیاریی دا، ناوی شەقامی میللی ئەگمەنەلیک بگۆڕێ بۆ'شەقامی سری سورەیا ئۆندەر'.