پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا مۆدێلی شۆڕشی ڕۆژئاوا درووسترین مۆدێلی چارەسەرییە بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
دەقی پەیامەکەی پەژاک بەم جۆرەیە:
"پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا لە هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین. ئەم شۆڕشە مۆدێلێکی دیموکراسییە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆیی ناوچەکەش هەیە. مۆدێلی دیموکراسیی ڕۆژاوا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە قەیرانێکی فرەلایەنەی گەورەدا گیری خواردووە، سەلماندوویەتی تەنیا مۆدێلێکە دەتوانێت ببێت بە چارەسەرێکی جێگرەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. وەک مۆدێلێکە کە هەموو نەتەوەکان و فرەچەشنی کولتووری بتوانن لە سیستەمی دیموکراسی خۆییاندا پێکەوە بژین. ئەم مۆدێلە دیموکراسییە لەسەر بنەمای دروستکردنی ئازادیی ژنان و بەهێزکردنی کۆمەڵگا دامەزراوە.
ئێستا کە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە هەستیارترین قۆناغێ خۆیاندان، هەر دەستوەردانێکی دەرەکی سیاسی دەسەڵاتخوازی و تێکدەرانە زیانی بۆ پێکهاتەکە دەبێت. کۆمەڵکوژییەکانی سوریا نیشانی دەدەن کە چارەسەری بنەڕەتی ئەوەیە جارێکی دیکە شوێن گۆڕکێ بە دیکتاتۆرییەکان نەکرێت و قەیرانەکە قووڵتر بکرێتەوە. چارەسەری ڕاستەقینە ئەوەیە کە سروشتی سیستمەکە، لە دیکتاتۆرییەکی ناوەندی و نکۆڵیکاروە بگۆڕدرێت بۆ سیستەمێک تا ئەوەی هەموو فرەچەشنییە نەتەوەیی و کولتوورییەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەیدا خۆبەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیکی بەدەستبهێنێت.
شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە قۆناغێکدا ڕوویدا کە سووریا لە گێژەڵوکەی ترسناکی تیرۆریستانی داعش و هێزە بەکرێگیراوەکانی دیکەدا گیری خواردبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو ڕاستییەی کە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا توانیان سیستەمێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی دیموکراسیی هەمەجۆریی و پرەنسیپی بێلایەنی بنیات بنێن، زۆر بەنرخە. ئەم سیستەمە دەتوانێت مۆدێلێک بێت بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ئێران. گومانی تێدا نییە کە دەستکەوتە دیموکراسیەکانی ئەم شۆڕشە دەتوانێت سوود بە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت و نیشانەکانی کاریگەری ئەم پرۆسەی دیموکراسیکردنە تا ئێستاش بوونیان هەیە و چالاکە. شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆدێلێکە بۆ دەستپێکی گۆڕانی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی ئەم سیستەمە پڕ لە دەستکەوتی دیموکراسییە لە هەموو گەلان و بەتایبەت خەڵکی سووریا و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین. پێشکەوتن و گەشەسەندنی سیستەمی دیموکراسی لەسەر بنەمای بەشداریی هەموو مرۆڤەکانە، گەڵا زێڕینەکانی مێژوویش پارێزراون. سیستەمی دیموکراسی و ناناوەندی شایستەی هەموو کۆمەڵگەی سوریا بێت و ڕۆژئاوای کوردستان لە سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیدا بەردەوام بێت، وە ئایندەیەکی نوێ بۆ هەموو خەڵکی سووریا دابنێت."