بە دیمەن

پێشێلکردنی مافی زیندانی کراوان بەردەوامە

سەلیم یەڵدرم برای زیندانی نەخۆش محەمەد سەعید یەڵدرمە، ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کارە نایاساییەکان لە زیندانەکاندا نیشان دا و گوتی: "مامەڵەکان بە پێی ڕۆحێتی پڕۆسەکە نین. دەوڵەت تا کۆتای بە ڕێکارە دووژمنایەتییەکان نەهێنێت، ناتوانێت متمانە درووستکات."

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بەردەوامە. لەم دواییانەدا لە ئەلازگ زیندانیان بەهۆی ئەشکەنجەدان و پێشلکردنی مافەکانەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، هەروەها ئازادکردنی سەدان زیندانی بە پاساوی بڕیارەکانی (IGK) ڕێگری لێ دەکرێت.

زیندانی ٣٠ ساڵان محەمەد سەعید یەڵدرم لە زیندانی جۆری Fی ژمارە ١ی کرکلاری ئەزمیر، نەخۆشی درێژخایەنی دڵی هەیە. مانگی شوباتی پێشوو سزاکەی تەواو بوو، بەڵام لە لایەن لیژنەی کارگێڕی و چاودێرییەوە بۆ ماوەی ٩ مانگ دواخرا. لیژنەکە بە پاساوی "دۆخی باش نییە"، "بە زمانی ڕێکخستنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەیکردوە" و "پەشیمان نەبووتەوە". ئازادکردنی یەڵدرم دواخرا بۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، دەبوو لە ٢٧ی شوبات ئازاد بکرایە.

سەلیم یەڵدرم گوتی: "لە دژی گەلی کورد زوڵم ئەنجام دەدرێت. ئەو زیندانیانەی سزاکانیان تەواو بووە ئازاد ناکرێن. ئەم دۆخەی تێیداین دەتوانین وەک ناسایی شڕۆڤەی بکەین. هەروەها ئەم نایاساییە نوێ نییە؛ لە درووستبوونی کۆمارەوە بەردەوامە."

لە بەردەوامی قسەکانییدا سەلیم یەڵدرم ئاماژەی بەوەدا بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت جێبەجێی نەکردوە و گوتی: "بە بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان پڕۆسەیەک دەستیپێکرد. لەم پڕۆسەیەدا هەموو گەلی کورد بانگەوازی ئاشتی کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک بە پێی پڕۆسەکە مامەڵە ناکات."

هەروەها یەڵدرم باسی لەوەشکرد لە ساڵی ٢٠١٥دا محەمەد یەڵدرمی برا گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی و گوتی: "نەخۆشی دڵی هەبووە، نەخۆشییەکەیان کرد بە پاساو و نۆ ڕۆژ لە زیندان مایەوە پاشان ڕەوانەی زیندانێکی دیکە کرا. بەڕێز ئۆجالان ئەم دۆخەی کردبووە ڕۆژەڤ. محەمەد سەعید نۆ ساڵە ئازاد ناکرێت، لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کراوە. ئەگەر دۆخی تەندرووستی تێکبچێت هیچ کەسێک نییە هاوکاری بکات."

لە کۆتایی قسەکانییدا یەڵدرم بانگەوازی لە دەسەڵاتداری کرد و گوتی: "دەسەڵاتداری دەبێت بە پێی ڕۆحێتی پڕۆسەکە هەنگاوبنێت. سەرەتاش دەبێت ئەشکەنجەدان و پێشێلکردن کۆتایی پێ بهێنێت."