بە دیمەن

ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە بریگنز پیرۆزکرا

لە شاری بریگنز ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە چالاکییەک پیرۆزکرا، لە چالاکییەکەدا تیشکخرایەسەر ئازادیی ژنان و نوێنەرایەتیی یەکسانی گەلان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک.

کۆمەڵەی کەلتووریی سارا، بەبۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە شاری بریگنزی نەمسا چالاکییەکی ئەنجامدا. کوردستانیان بەشدارییەکی بەرچاویان کرد. چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. سینڤزیۆنێک دەربارەی شۆڕشەکە نیشاندرا.

لەسەر ناوی کۆمەڵەی کەلتووریی سارا، کاموران سندی قسەی کرد، شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک ڕووناکییەک دژی تاریکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد. دووپاتی کردەوە، شۆڕشەکە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی سوریا دەسکەوتێکی مەزنە. سندی ئاماژەی کرد بەو پرۆسەیەی کە لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە.

ئەندامی کۆمەڵەکە، عەلی ڕۆژئاوا باسی بەرەوپێشچوونی شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد، دووپاتی کردەوە، شۆڕشەکە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان و نوێنەرایەتیی یەکسانی گەلان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بنیاتنراوە.

چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.