بە دیمەن

دایکانی ئاشتی: ڕێبەر ئاپۆ لە سوودی هەموومان بڕیاری دا

لە بنەماڵەی شەهیدان، دایکە قودرەت ئەریڵماز کە بەشداری مەڕاسیمی سووتاندنی چەکەکان بوو، گوتی: "هەستیاربووین بە ڕووداوەکە، بەڵام بڕیارێکی لەمجۆرە بۆ هەموومان باشە، ڕێبەر ئاپۆ ئەم بڕیارەی داوە."

دایکانی ئاشتی

دایکی ئاشتی، قودرەت ئەریڵماز ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ ئاشتی سێ هەنگاوی بنەڕەتییان ناوە، بەمجۆرە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێکرد و جەختی لەوەشکردەوە دەبێت ئیدی دەوڵەت هەنگاو بنێت.

لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە هەنگاوێکی مێژووی نرا؛ گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە مەڕاسیمێک چەکەکانی خۆیان سووتاند. لە مەڕاسیمەکەدا چەندین سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕۆشنبیر، نووسەر، بنەماڵەی شەهیدان ئامادەبوون. یەکێک لەوانەی لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەبوو دایکی ئاشتی قودرەت ئەریڵماز بوو.

'کاتێک گەریلاکان بەرە وخوارەوە هاتن، زۆر هەستیاربووم'

قودرەت ئەریڵماز پەیوەست بە سووتاندنی چەکەکان گوتی: "هەم بە جۆش و خرۆشبووم هەم هەستیاربووم. بۆ ئەم خاکە دوو منداڵم لە دەستداوە. دایکی دوو شەهیدم. منداڵەکانم لە کۆبانێ و موش شەهید بوون. کاتێک بینم گەریلاکان بەرەو خوارەوە دێن زۆر هەستیاربووم. ویستیم لە ئامێزییان بگرم، بەڵما نەدەکرا. ئەم پڕۆسەیە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد. بەسێ هۆزات و هەڤاڵان لە دوای ڕاگەیاندراوەکە چەکەکانی خۆیان سووتاند. ئەوساتە وەک ئەوە بوو دڵم فڕێبدرێتە نێو ئاگرەوە، چونکە ئەو چەکانە میراتی شەهیدانمان بوو. پاشان بیرمان کردەوە و گوتمان؛ مادام ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری لەسەر ئەمە داوە، بۆ هەموومان باشە."

'ئەمە بۆ هەموومان چانسێکی مەزنە'

لە کۆتایی قسەکانییدا قودرەت ئەریڵما ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی بە ئەرێنی بەڕێوەبچێت، هەنگاوەکانی دەوڵەت و حکومەت یەکلاکەرەوە دەبن و گوتی: "سەدان ساڵیش شەڕبکەین کۆتایی ئەو شەڕە ئاشتییە. بێگومان ئاشتی دەبێت. لەو باوەڕداین دەستی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ لە هەوادا نامێنێتەوە. ئەمە بۆ هەموومان چانسێکی مەزنە. دەبێت دەوڵەت ئەم چانسە لە دەست نەدات. دەبێت دەستبەجێ ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. لێرەوە بانگەواز لە دایکانی پۆلیس و سەربازان دەکەم؛ "وەرن با پێکەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ببین بە پرد. ئێمەی دایکان زۆرترین ئازارمان چەشتووە. لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە ئاشتیمان دەوێت."