کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال لە هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت
بە درووشمی "بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامدانەوەی ٧٣ فەرمانە" لە ڕۆژانی ١٧-١٨ـی تەممووز کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال بە بەشداری ١٥٠ میوان ئەنجام دەدرێت.
بە درووشمی "بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامدانەوەی ٧٣ فەرمانە" لە ڕۆژانی ١٧-١٨ـی تەممووز کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگال بە بەشداری ١٥٠ میوان ئەنجام دەدرێت.
پەناگەی ئێزدیییەکان لە شەنگال ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنفرانسێکی مێژوویی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵكوژییەی ١١ ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدرا، کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی ئێزدی لە شەنگال لە ڕۆژانی ١٧-١٨ـی تەممووز بە درووشمی “بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامی کۆمەڵكوژی ٧٣ـیە” بەڕێوەدەچێت، نزیکەی ١٥٠ میوان لە ناوەوە و دەرەوەی شەنگال بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
کۆمەڵگەی ئێزدی، کە هەمیشە ناو و ناسنامەکەی بە کۆمەمەڵكوژی و بەتاڵانکردن، بە کۆچ و ئاوارەیی، بە ئازار و هەژاری پێناسە کراوە و ناسێنراوە، ئەمڕۆ هەوڵ دەدات خۆی لەم هەبوونە ڕزگار بکات کە بە مەرگ داپۆشراوە، هەر بەم هۆیەشەوە کۆمەڵگەی ئیزدی ئەمساڵ بە کارێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بۆ وەڵامدانەوەی هەموو کۆمەڵكوژیی و تاڵانکارییەک پێشوازی لە یادی ١١ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکە دەکەن، دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و بەتایبەتی پەیامی ڕێنیسانسی ئیزدییەکان، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و لێگەڕێنی نوێ بۆ هەبوونێکی ئازاد لەناو کۆمەڵگەی ئێزدی و خەڵکی شەنگال دەستیپێکردووە.
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان پێشەنگایەتی کۆنفرانسەکە دەکات
بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێنیسانسی ئێزدییەکان و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و ڕێ و ڕێبازی گونجاو دەستنیشانبکرێت، ماوەی سێ مانگە لە شەنگال دەست بە ئامادەکاریی کراوە، کۆنفرانسی ڕۆشنبیری شەنگال بە درووشمی ‘بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامی کۆمەڵكوژی ٧٣ـیە’، لەلایەن ئەکادیمیای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ١٧-١٨ـی تەمووز لە شەنگال بەڕێوەدەچێت، نزیکەی ١٥٠ نووسەر، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیست، هونەرمەند، کەسایەتییە ئاینییەکان و کۆمەڵایەتییەکان، تەڤگەرەکانی ژنان و گەنجان لە ناوەوە و دەرەوەی شەنگالەوە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن، هەروەها ئەو میوانانەی، کە ناتوانن خۆیان بگەیەنن بە شەنگال دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بۆچوون و پەیامەکانیان بگەیەنن بە کۆنفرانسەکە.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا گفتوگۆ لەسەر نۆ بابەتی بنەڕەتی دەکرێت
کۆنفرانسەکە، کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت هەڵگری ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندە، بە نۆ بابەت هەڵسەنگاندن لەسەر داهاتووی کۆمەڵگەی ئێزدی، بارودۆخی ئەمڕۆ و ئایندەی شەنگال لە چوارچێوەی کلتووری-مێژوویی-کۆمەڵایەتی دەکرێت.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بە وتاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەستی پێدەکات و سینەڤزیۆنێک سەبارەت بە تێکۆشانی کۆمەڵگەی ئێزدی و بەرخۆدانی شەنگال نمایش دەکرێت، دواتر پەیامی هەموو ناوەند و کەسایەتییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی شەنگال کە بۆ کۆنفرانسەکەیان ناردووە دەخوێندرێتەوە.
پاشان دەست بە کارەکانی نۆ بابەتەکە دەکرێت، کۆمسیۆنی هەر بابەتێک وتارەکانی خۆی پێشکەش دەکات، ئەو میوانانەی، کە ناتوانن خۆیان بگەیەنن بە شەنگال دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین پەیام و وتارەکانیان بگەیەنن، دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، دەرگای پرسیار و وەڵام بۆ میوانان دەکرێتەوە و دەتوانن هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.
ئەو بابەتانەی لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت:
بوونی کۆمەڵایەتی ئێزدییەکان لە ڕەوتی مێژوودا
ئێزدی و ئێزدایەتی لە چوارچێوەی کلتووری و باوەڕ و فەلسەفەدا
ڕاستی ژن وەک جەوهەر و پاشماوەی کۆمەڵگە، ڕووناککردنەوە بە ژنۆلۆژی
ڕاستی وڵاتپارێزی و ئیکۆلۆژی لە نێوان تاڵان و جینۆساید
عەقڵییەتی کۆمەڵكوژیی، ڕاستی جینۆسایدی جەستەیی و کولتووری
ئەو بابەتانەی لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت:
پاراستنی جەوهەر و کلتووری بەرخۆدان لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا
چالاکییەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێنیسانسی ئێزدیدا
ڕێنیسانس، گەنج و گەنجێتی
بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک / هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەریی بۆ شەنگال
جگە لەم بابەتانە، ڕەنگە هەندێک پەیام و بابەتی تایبەتیش بگەیەنرێتە کۆنفرانسەکە، جگە لەوەش ڕەنگە لە چوارچێوەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و ڕاسپاردەکاندا هەندێک بڕیاری گرنگ لە کاتی کۆنفرانسەکەدا بدرێت، کۆنفرانسی ڕۆشنبیری شەنگال بە خوێندنەوەی دەرەنجامەکان کۆتایی دێت.