لە سویسرا شانۆی دووڕوو نمایشکرا

لە هۆڵی ماناستریا کاترین لە شاری سانت گالێن لە سویسرا، شانۆیی تاک کەسی کوردی 'دووڕوو' نمایشکرا.

شانۆکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی (نەجەدەکە) نمایشکرا، ئامادەبووان ڕۆڵێگێڕانیەکەی هونەرمەند کەمال ئولوسۆیان زۆر بە دڵبوو هەروەها زۆریش سەرسام بوون.

دەقی شانۆگەری تاکەکەسی 'دووڕوو' بە تەنزەوە دووڕووییەکانی ناو کۆمەڵگە نیشان دەدات و هەروەها تێکۆشان بۆ زمانی دایکیی لە تاراوگە لەسەر سەکۆی شانۆ نیشان دەدات.

شانۆنامەکە باس لە فرە زمانی، دەوڵەمەندی کەلتووری و سەختییەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ لە خۆدەگرێت و هەروەها دۆخی جیاوازی کارەکتەرە کوردەکانی نەوە جیاوازەکان پەیوەست بە زمانی دایک بە شێوازێکی تراژیدی کۆمیدی نیشان دەدات.

کەمال ئولوسۆی لە دوای شانۆکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  قسەی و کرد ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی شانۆی دووڕووەوە، گوزارشت لە حەقیقەتی گەلی کورد دەکرێت.

هەروەها بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەکەوە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و پەیامی: "بۆ زیندوو هێشتنەوەی زمان و کەلتوورەکەمان ناچارین بەرهەمهێنانی کەلتووری زیاتر بکەین. خاوەندارێتی کردن لە شانۆ و هونەرمەندەکانمان، مەزنترین میراتە کە بۆ داهاتووی بهێڵینەوە" درا.