چلەی هاوینەی ئێزدیەکان دەستی پێکرد

بە پێی باوەڕی ئێزدیەکان ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی چلەی هاوینە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێزدییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە نیشاندەری سەرەتای سەردەمێکی نوێیە و فیداکارییە.

لە بیروباوەڕی ئێزدیەکاندا، کەسایەتی ئایینی کە بە 'چلەگر' ناسراون. ئەم کەسانە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن، لەم ماوەیەدا خۆیان لە خۆشییەکانی ژیان بەدوور دەگرن. ئەم ڕۆژە تەنها بەمانای خۆگرتنەوە نایەت لە خۆشییەکان، بەڵکو بە مانای دوورکەوتنەوەیە لە جیهانی ماددی، هاوکات پەیوەندی قووڵە بەلایەنی مەعنەوی و ڕۆحیەوە هەیە. مەبەستەکە پاککردنەوەی ڕۆحە و نزیکبوونەوە لە خودا و بەهێزکردنی باوەڕە.

دوای ٤٠ ڕۆژ بەڕۆژووبوون، لە ٢ی ئابدا جەژنی چلەی هاوین بەڕێوەدەچێت و ئەم ڕێککەوتە هەرگیز ناگۆڕێت. لەم جەژنەدا هەر تاکێکی ئێزدی سەردانی ئەو کەسانە دەکات کە چلەیان گرتووە و پیرۆزبایی جەژنیان لێدەکەن. ئەم سەردانانە هێمای ڕێز و پێزانینە بۆ فیداکاری چلەگرەکان. هەروەها دەرفەتێکە بۆ کۆمەڵگای ئێزدی کە کۆببنەوە و لەگەڵییدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی خۆیان پتەوتر بکەن.

هەر کەسێک لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا، چ پیاو بێت یان ژن، کە دەست بە چلە بکات، دەبێت ٤٠ ڕۆژەی چلە تەواو بکات، یانێ لە هاویندا ٢٠ ڕۆژی چلە و لە زستاندا ٢٠ ڕۆژی دیکەی چلە تەواو بکات. ئەم کەسانە پێیان دەوترێت "چلەگر".

چلەی هاوینە، وەک یەکێک لە چەند ڕۆژی ڕۆژووی ساڵانەی ئێزدییەکانە، لە پاراستن، بەهێزکردنی باوەڕ و ناسنامەی کولتووری ئێزدیەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. بەهاری نوێبوونەوە و پاککردنەوە و پەیوەندییە بە نەریتە پیرۆزەکانەوە.