لە گوندێکی سەر بە خورماتوو هێزێکی سەربازی هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکان

هێزێکی سەربازی حکومەتی عێراق لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە شارەدێی خورماتوو هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکان.

بەهۆی کێشەو ئاڵۆزی نێوان  کورد، نوێنەری دادگا و 'عەرەبە هاورەدەکان'ی ناوچەکە، لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای خورماتوو، هێزێکی سەربازی عێراق هەڵیکوتایە سەر ماڵی جوتیارە کوردەکان و دەستگیریان دەکات.

ئەو هەڵکوتانە سەرەی هێزە سەربازیەکان بەهۆی سکاڵای عەرەبە هاوردەکانە کە لەسەر ٢٥ جوتیاری کورد تۆماریانکردوە، لە ئێستادا گوندەکە بە هێزی سەربازی دەوردراوە، ژمارەیەک جوتیار دەستگیر کراون.

سەرچاویەک لە گوندەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: هەر کەسێک وێنە یاخود ڤیدۆی هێزەکە بگرێت، هاوشێوەی جوتیارەکان دەستگیر دەکرێت.

ناکۆکی نێوان جوتیارە کوردەکان و عەرەبە هاوردەکان لە سەر زەوی و زارییە کشتووکاڵییەکانی جوتیاران لە کاتێکدایە، لە ٢١ کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا هەموو ئەوە زەویانەی پێشتر بە بریاری دادگای شۆرشی عێراق لە سەردەمی حکومەتی بەعس دەستی بەسەردا گیراوە، بگەرێنەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە پێکهاتەی کوردە و بەشێکی کەمیشی خاوەندارەتییان دەگەرێتەوە بۆ تورکومانەکان.