لە پەرلەمان یەکەمین کۆبوونەوە دەربارەی "کۆمیسیۆن" بەڕێوەچوو
دەربارەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە پلان وایە بە ئامانجی چارەسەری پرسی کورد پێکبهێنرێت، سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و سەرۆک فراکسیۆنی پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوە.
دەربارەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە پلان وایە بە ئامانجی چارەسەری پرسی کورد پێکبهێنرێت، سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و سەرۆک فراکسیۆنی پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش دەربارەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە پلان وایە بە ئامانجی چارەسەری پرسی کورد پێکبهێنرێت، لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنی پارتە سیاسییەکان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە هۆڵی مەراسیمەکانی پەرلەمان ئەنجامدرا، لەگەڵ کورتولموش، سەرۆک فراکسیۆنی ئاکەپە عەبدوڵا گولەر ئامادە بوو.
سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، سەرۆک فراکسیۆنی جەهەپە گۆکهان گونایدن، سەرۆک فراکسیۆنی ئی پارتی تورهان چۆمەز، لە پارتی (Yenî Yol) بوڵەنت کایا، سەرۆک فراکسیۆنی ئاکەپە بەهادیر یەنیشەهیرلیئۆغلو، سەرۆک فراکسیۆنی مەهەپە و نوێنەری پارتەکانی تر بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەیکەلیەت و ئەرک و بنەماکانی کارکردنی ئەو کۆمیسیۆنە بوو کە بڕیار وایە لەژێر چەتری پەرلەماندا پێکبهێنرێت.