هاوسەۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پارتەکییدا لە پەرلەمانی تورکیا هەڵسەنگاندی بۆ ڕۆژەڤ و پێشهاتەکان کرد و پەیوەست بە شەڕی ئیسرائیل-ئێرانەوە ئاماژەی بەوەدا زۆر بەڕونی لە دژی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەن و گوتی: "ئەم شەڕە دووبارە نیشانی داینەوە ئاشتی بۆ هەرێمەکە چەندە گرنگە. بێگومان ئاشتی لە تورکیادا دەتوانێت ئاگری شەڕ لە هەرێمەکەدا خامۆش بکات."
وتیشی: "بەڕێز باخچەلی کە دەڵێت با پڕۆسەکە بە خێرای بەڕێوەبجێت زۆر گرنگە. گەل بە مافداری دەڵێن 'نیگەرانییەکانمان پشتگوێ دەخرێن.' حکومەت و دەوڵەت ئەم نیگەرانیانەی کۆمەڵگە نابینن. پێویستە ببینن. لە تورگوتلو لە مانیسا خوێندکارێکی ئامادەیی بەهۆی بەرزکردنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستگیرکرا. ئەمە لەکاتێکدا ڕوویدا کە باسی ئاشتیمان دەکرد.
بەڕێز ئۆجالان، ئێمە و هەمووکەسێک داخوازی هەیە. ئەویش دروستکردنی کۆمیسیۆنە لە پەرلەمان. ئایا ئەم کۆمیسیۆنە کەی دروست دەکرێت؟ زانیارییمان هەیە کە بەڕێز کورتولموش لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتەکان کۆدەبێتەوە. ئەمە شتێکی ئەرێنییە. هیوادارین ئەنجامی ڕوون دەربکەوێت. ڕێگەی ئاشتی بە بوێری و ئیرادە سەردەکەوێت.
یەکێک لە بابەتە گرنگەکانیش ڕێگەدانە بە دیالۆگێکی بەردەوام لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان. هەموو کەسێک دەیەوێت لەگەڵی دیدار بکات. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی گەورە لە ئەوروپاوە بە مەبەستی دیدار دێنە تورکیا. دەرگاکانی ئیمرالی بکەنەوە با بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ ڕۆشنبیران و یاساناسان، ئەکادیمیستەکان و سیاسەتمەدارانی وڵات و دەرەوەی وڵات کۆببێتەوە. ئەگەر دەرگاکانی ئیمرالی بکرێتەوە دەرفەتی ئاشتی زیاتر دەبێت.
پێویستە پەرلەمان بە هەموو توانایەوە کاربکات
وەک دەم پارتی داوا لە پەرلەمان دەکەین کە با دانەخرێت هەروەها با کەس پشوو وەرنەگرێت. پێویست بکات با پەرلەمان ٢٤ کاتژمێر کار بکات، بۆ چارەسەری دەژین، با دەستبەجێ بۆ ئەو ١٠هەنگاوە کۆببێتەوە. بۆ دابینکردنی مافی کرێکاران، ئەوانەی بە کەمترین مووچە کاردەکەن، ئەوانەی دەبێت خانەنشین بکرێن، هەژاری کەمبکرێتەوە، یاساکان بگۆڕن و کۆتایی بەگەندەڵی لە باجدا بهێنین، سیستەمێک جێبەجێ بکەین. با لە بودجەی گشتی قەرزی ئەو بنەماڵانە بدرێتەوە کە داهاتیان لە خوارەوەیە، هەروەها قەرز و قازانجی جووتیارانی بچووک نەهێڵدرێت. با پێداویستیەکانی میلیۆنان منداڵی برسی دابین بکەین کە مەجبوورن کار بکەن. با ڕێژەی سوودوەرگرتن کەم بکەینەوە، هاوڵاتیان دڵخۆش بکەین. با تورکیا لە گەمارۆی بەرژەوەندی-هەڵاوسان ڕزگار بکەین. هەروەها با زۆربەی یاساکان هەموار بکەینەوە و کۆمیتەیەکی ئەخلاقی سیاسی بنیات بنێین."