دەم پارتی: پارتەکان سبەی بۆ کۆمیسیۆن کۆدەبنەوە
گولستان کلچ کۆچیگیت جێگری سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی ڕایگەیاند، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە ڕۆژەڤی کۆمسیۆن پارتە سیاسییەکانی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە.
گولستان کلچ کۆچیگیت جێگری سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی ڕایگەیاند، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە ڕۆژەڤی کۆمسیۆن پارتە سیاسییەکانی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە.
گولستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی، سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی ڕۆژەڤی پەرلەمان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند که بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکان تادێت شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەبێتەوه و گەلان دەکوژرێن، دەبنە قوربانی و وتی: "پێویسته هەر کەسێک لە دانوستانه کانی ئاشتیدا زیاتر بەڕپرسیاریێتی له ئه ستۆ بگرێت".
گوڵستان کلچ ئاماژەی بە ئەو کۆمسیۆنە کرد کە بڕیارە لە پەرلەمان پێک بهێنرێت و وتی: "ڕەنگە بەڕێز کورتولموش سەردانی سەرۆک فراکسیونی پارتیەکان بکات. بۆ کۆمسیۆنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیزەکردن بانگهێشتنامەیەک بۆ کۆبوونەوە هەیە. جێگەی خۆشحاڵییە کە هەموو لایەنەکان بانگهێشت کراون.
گوڵستان کلچ ڕایگەیاند ئێمە دەمانەوێت لە کۆمیسیۆنەکەدا جیا لە ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ پێشکەوتن و پێشنیارەکانبابەتی نوێ لە خۆی بگرێت. نابێ ئەمەتەنیا بە پارتە سیاسییەکانەوە سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ ناوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگاش کۆببێتەوە. ئێمە باسی کۆمیسیۆنی تەکنیکی ناکەین. پێویستە ببێتە یارمەتیدەری ئاشتیەکی هەمیشەیی. ئێمە دڵنیاین کە کارەکانی کۆمیسیۆن دەبێتە ئامرازێک بۆ ئەوەی پەرلەمان لەوبارەوە هەنگاو بنێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
لەم پڕۆسەیەدا، بمانەوێت یان نا، چاومان لەسەر زیندانەکان و داواکارییەکانی حکومەتە. ئێمە چاوەڕێی گۆڕانکاری بووین، بەڵام بەداخەوە تورکیا بۆتە زیندان. بەداخەوە بووەتە یەکێک لە شوێنە تاریکەکان. هەروەها شوێنی پێشێلکاری جددی مافەکان، بن پێکردنی مافی زیندانیانی نەخۆشە. ئیتر بەسە لە ڕێگریکردنی ئازادیی زیندانیان و پێشێلکاری بەرامبەر بە زیندانییە نەخۆشەکان و هەروەها خراپ بەکارهێنانی مافەکان. گوتمان پێویستە دەستەی ئیداری وچاودێری زیندان هەڵبوەشێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێک لەو بارەوە نەنراوە.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت ڕایگەیاند، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان، سبەینێ سەرجەم سەرۆک فراکسیونی پارتەکانی بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی داهاتوو بانگهێشتی پەرلەمان کردووە. گوڵستان کلچ ئەوەشی ڕاگەیاند، کە سبەی شەو نوێنەرانی پارتەکان لە پەرلەمان لەگەڵ کورتولموش کۆدەبنەوە.