ئەمینە ئۆجاک لە دایکانی شەممە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاوکەتن کرا

ئەمینە ئۆجاک لە دایکانی شەممە لە ٢٠ی حوزەیران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا.

بەپێی زانیارییەکان دایکی شەممە ئەمینە ئۆجاک، دایکی حەسەن ئۆجاک کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە ئەشکەنجەدان تیرۆرکرا، لە ٢٠ی حوزەیران تووشی جەڵتەی دڵ بووە. 

کچەکەی ماسیدە ئۆجاک لە دیجیتاڵ میدیا ئاماژەی بەوەداوە دایکی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە لەژێر چاودێریدایە.