لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سەدان کوردستانی لە (Villa Muzikhol) لە چوارچێوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، پەرلەمانتاری ئاگری نەجلا دەمیر و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی ڕێزان کاگانئەرسەلان بەشداربوون.
باقرخان بە چەپڵە پێشوازیی لێ کرا. دووپاتی کردەوە کە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو گواستنەوەی تێکۆشان بۆ سەر زەمینەیەکی دیموکراتیک.
باقرخان گوتی: "٢٧ ی شوبات بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەنگاوێکی گرنگە".
باقرخان ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ هەم بانگەوازی گۆڕانی لە ڕێکخستنەکەی خۆی کردووە، هەم هۆشداری داوە بە دەوڵەت کە نکۆڵیکار نەبێت، گوتی: "ئۆجالان بەم پرۆسەیە ئەرکی مەزنی خستووەتە بەردەم دەوڵەت. ئەم سیستەمەی کە ساڵانێکە دەڵێت "دان بە کورددا نانێم"، لەکۆتاییدا دەبێت دان بە کورددا بنێت. عەلەوی و کورد و هەموو گەل و ناسنامەکان، ئیت نکۆڵییان لێ ناکرێت. ئۆجالانیش دەڵێت "ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ دادەمەزرێت، کێ ئەم گۆڕانکارییە بەبنەما بگرێت، قازانج دەکات". باوەڕ بکەن، ئۆجالان دەتوانێت دەست لە هەموو شتێک هەڵبگریت، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری کوردبوونی نابێت؛ ئەمە بزانن و ئاسوودەبن. باوەڕ بە گەمەی ئەو کەسانە مەکەن کە خزمەت بە ئامانجی جیاواز دەکەن".
باقرخان ڕایگەیاند کە خەباتی ئەوان لەسەر پاکێجی دەستوور بەردەوام دەبێت.