لە ئێران ٢٦٣ کەس دەستبەسەرکران

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەماوەی ١٠ ڕۆژی دواییدا ٢٦٣ کەسیان دەستبەسەرکردووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ (HRNA) ڕایگەیاند کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی دواییدا، ٢٦٣ کورد و ئێرانی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە میدیای دیجیتاڵ دەستبەسەرکراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ٢٦٣ کەس بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون.

لە ١٣ ی حوزەیرانەوە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل_ئێران، هێزەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، شەپۆلێکی گەورەی دەستبەسەرکردنیان دەست پێ کردووە.