وڵاتانی عەرەب ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری تەشەنەکردنی شەڕ
پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەحرەین و کوەیت ڕێوشوێنی بەپەلەیان گرتەبەر بەرانبەر ئەگەری گەیشتنی شەڕ بۆ سەر خاکەکەیان. لە هەر دوو وڵاتەکە بنکەی سەربازیی ئەمریکی هەن.
پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەحرەین و کوەیت ڕێوشوێنی بەپەلەیان گرتەبەر بەرانبەر ئەگەری گەیشتنی شەڕ بۆ سەر خاکەکەیان. لە هەر دوو وڵاتەکە بنکەی سەربازیی ئەمریکی هەن.
تاران ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی ئەمریکا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێمەکە دەکەنە ئامانج. وڵاتانی کەنداو، ئامادەکاریی دەکەن بۆ شەڕی چاوەڕوانکراو لە هەرێمەکە.
وەزارەتی ناوخۆیی بەحرەین داوای لە هاوڵاتیانی خۆی و دانیشتووانی هەرێمەکە کرد، تەنها لەکاتی پێویستدا ڕێگە سەرەکییەکان بەکاربهێنن. ئەمەش وەک ڕێوشوێنێکی ئەمنی و سەلامەتی. هەروەها ڕێنمایی دەرکراوە کە ٧٠٪ی کارمەندانی کەرتی گشتی لە ماڵەوە کاربکەن. هەروەها ٣٣ پەناگەی بەرگری شارستانی و ناوەندی باری لەناکاو خراونەتە کارەوە.
هەروەها کوەیت چەند پەناگەیەکی ئامادەکردووە بۆ هەر بارێکی لەناکاو.
هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، عەرەبستانی سعودی هۆشداریی ئەمنی داوە. سەرۆککۆماری میسڕ حکومەتی ڕاسپاردووە کە کۆگای خۆراکە سەرەکییەکان ئامادە بکات.