پزیشکیان بۆ ماکرۆن: بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ڕاناگرین

سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، گوتی: "کراوەین بۆ گفتوگۆ بەڵام کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەمان ڕەت دەکەینەوە".

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا)، سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامداوە. بە سەرۆکی فەرەنسای ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی لە هیچ بارودۆخێکدا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕاناگرێت.

پزیشکیان گوتویەتی: "ئامادەن بۆ گفتوگۆ و هاوکاری بۆ درووستکردنی متمانە لە بواری چالاکییە ئەتۆمییەكەیان، بەڵام قبوڵ ناکەن چالاکییە ئەتۆمییەكانیان لە هیچ بارودۆخێکدا کەم بکرێنەوە".

پێشتر سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، دەبێت ئێران دەستبەرداری ئەتۆم ببێت.