ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی دەستپێکرد

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەشتەمی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجامداوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بە نیشاندانی چەند دیمەنێک ڕایگەیاند هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجامداوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، دیمەنەکانی بە سروودی سەربازیی ئێران بڵاوکردەوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە چەندین ناوچە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە دەبیسترێت و ڕایگەیاند: "هێزی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان جووڵەیان پێ کراوە".