فیدراسیۆنی برینداران، شەهید چەکداری بیرهێنایەوە

فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید چەکداری بیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دەدەین ئاڵای تێکۆشانی هەڤاڵ چەکدار هەردەم بە بڵندی بهێڵینەوە، هیوا و خەونی شەهیدانمان بە سەرکەوتنێکی پیرۆز، تاجدار دەکەین".

فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید چەکدار و تەواوی گەلانی هەرێمەکە کرد و بەڵێنی دا بۆ بڵندکردنەوەی ئاڵای تێکۆشانی شەهید چەکدار.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، چەکدار تەل حەمیس (ڕەزوان بەشیر محەمەد) بۆ ئازادیی گەلان بە قارەمانێتییەکی مەزنەوە لەنێو ڕیزەکانی شۆڕشدا جێی گرت و بەهۆی نەخۆشییەکی سەختی درێژخایەنەوە شەهیدبوو.

ڕاگەیاندراوە کە چەکدار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە و ساڵی ٢٠١٤ بۆ پاراستنی شکۆی گەلان بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشی کردووە، دەڵێت: "هاوڕێ چەکدار خۆی بە فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشخست و بووە شەڕڤانێکی ئاپۆیی قارەمان، لە ساڵی ٢٠١٧ لە تەل حەمیس لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا بریندار دەبێت و هەردوو قاچی لەکار دەکەوێت".

دووپاتی دەکاتەوە کە چەکدار سەرەڕای برینەکەی فیداکاریی نواند و سەرچاوەی مۆراڵ و هێز بوو بۆ هەڤاڵان و گەلەکەی، دەڵێت: "هەڤاڵ چەکدار لە ٢١ ی حوزەیران بەهۆی نەخۆشی سەختەوە شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە".

فیدراسیۆنەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و گەلان دەکات و دەڵێت: " بەڵێن دەدەین ئاڵای تێکۆشانی هەڤاڵ چەکدار هەردەم بە بڵندی بهێڵینەوە، هیوا و خەونی شەهیدانمان بە سەرکەوتنێکی پیرۆز، تاجدار دەکەین".