قەسەدە ناسنامەی سێ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە دژ بە هێرشە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە دژ بە هێرشە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانیاندا دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەشداری کاریگەری هەرسێ شەڕڤانی شەهید؛ ئارگەش عەرەب، کورتای شۆرش و خەبات ئامەد کراوە لە ڕیزەکانی قەسەدەدا و ئەوە دەستنیشان کراوە تا کۆتا هەناسەی ژیانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەرخۆدانیان کردووە.
قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان کردووە و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دووپاتکردووەتەوە تا گەیشتن بە ئامانجی سەرکەووتن.
ناسنامەی هەرسێ شەهید بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئارگەش عەرەب
ناو و پاشناو: خەلیل ئەحمەد
ناوی دایک و باوک: نەجاح – موحەمەد
شوێنی لە دایکبوون: منج
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / سرین.
***
ناسناو: کوڕتای شۆڕش
ناو و پاشناو: سەڵاحەدین ساراج
ناوی دایک و باوک: خاتیمە – تەیموور
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەنداوی بریندار بوو دوای رۆژێک لە نەخۆشخانەی رەقە شەهید بوو.
***
ناسناو: خەبات ئامەد
ناو و پاشناو: یونس بەکر
ناوی دایک و باوک: سەما – ناجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ـی شووباتی ٢٠٢٥ / دێر حافیر.