لە ترپەسپی تەرمی سێ شەڕڤانی ئازادی بەخاکسپێردرا
لە ترپەسپی بە مەراسیمێک تەرمی سێ شەڕڤانی ئازادی کە کاتی جیاواز شەهیدبوون، بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.
لە ترپەسپی بە مەراسیمێک تەرمی سێ شەڕڤانی ئازادی کە کاتی جیاواز شەهیدبوون، بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری ترپەسپی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ئەحمەد قامیشلۆ (مستەفا ئەحمەد مەتراس) کە ١٤ ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهیدبووە، شەهید عاید تربەسپی (عومەر ئەل حەبیب) کە ٢ ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو، شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن شەهید حوسێن جاسم ئەل حوسێن کە لە زرگان لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە ١٧ ی حوزەیران شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاکسپارد.
لە مەراسیمەکەدا دەیان هاوڵاتی و نوێنەری ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە سەربازییەکان بەشداربوون.
لەسەر ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەل جاسم، گوتی: "شەهیدان ڕێگەمان ڕۆشن دەکەنەوە".
جەختی کردەوە، شەهیدان لەپێناو پاراستنی گەل و وڵات لە هێرشەکان، گیانی خۆیان فیداکرد.
فەرماندە لە قەسەدە، محەمەد زێدان ڕایگەیاند بۆ پاراستنی گەل و وڵات ئامادەن، گوتی: "تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین".
دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. هاوڕێیانی شەهیدەکان، بە درووشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهیدەکانیان بەخاکسپارد.