بە مەراسیمێک تەرمی شەهید عەلی ئەل ئەحمەد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەلی ئەل ئەحمەد لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لە گۆڕستانی شەهید عیقاب ئەل ئەسوەدی تل کۆچەر بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەلی ئەل ئەحمەد لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لە گۆڕستانی شەهید عیقاب ئەل ئەسوەدی تل کۆچەر بەخاک سپێردرا.
عەلی ئەل ئەحمەد، شەڕڤانی قەسەدە ڕۆژی ١٦ـی حوزەیران لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا لە شاری شەدادی شەهید بوو. تەرمی شەهید عەلی ئەل ئەحمەد ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا کە تێیدا بەسەدان دانیشتووانی دێرک، گرکێ لەگێ و تل کۆچەری کانتۆنی جزیرە ئامادەبوون، لە گۆڕستانی شەهید عیقاب ئەل ئەسوەدی تل کۆچەر بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەناوی ئەنجوومەنی شاری تل کۆچەرەوە ساڵح ئەل محمد قسەی کرد و وتی: "شەهیدان بە خوێنی خۆیان ڕێگەی ئازادییان کردەوە. هەر شەهیددانێک هەنگاوێکی نوێیە بەرەو سەرکەوتن. ئێمە تا کۆتایی لەسەر ڕێی شەهیدانمان دەبین."
دواتر دەلال شبلی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری تل کۆچەر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گەلانەی نرخی شەهیدانیان دەزانن هیچ کات تێکناشکێن و سەرکەدەکەون. دەلال شبلی لەبەردەوامییدا وتی: "گۆڕانکاریی نوێ لە ناوچەکە ڕوودەدات، هەروەها ئەو شەڕانەی ڕوودەدەن، وادەکات کە ئەوان زیاتر بە هێڵی بەرخۆدانەوە پەیوەست بن."
لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای کرا، تەرمی شەهید عەلی ئەل ئەحمەد بە هەلهەلە و گوتنەوەی درووشمەوە بەخاکسپێردرا.