لە سویسرا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا
کۆبوونەوەی گەل لە سەرانسەری سویسرا لەسەر بناغەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، لە ژنێڤ بەردەوامە.
کۆبوونەوەی گەل لە سەرانسەری سویسرا لەسەر بناغەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، لە ژنێڤ بەردەوامە.
کۆبوونەوەکە بۆ بەهێزکردنی خۆڕێکخستنی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت، ئامانجی بەدەستهێنانی گوڕ و تینێکی نوێیە بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد.
کۆبوونەوەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ لە هۆڵی کۆنفرانسی ماهاتما گاندی ئەنجامدرا. بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان سیاسەتمەدار ڕوشەن توتکو قسەی کرد، تیشکی خستەسەر شەڕ و قەیرانەکان و ڕایگەیاند هێڵی چارەسەری دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ وەک "ڕێگەی سێیەم" ناوی دەبات، بۆ گەلان ڕێگەی دەربازبوونە لەم کەشوهەوای شەڕ و قەیرانە.
توتکو ڕایگەیاند بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک ئەرکێکی ستراتیژییە، پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل_ئێران، جەختی کردەوە پێویستە گەلی کورد بە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە بجووڵێتەوە.
هەروەها دەقی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە تاوتوێ کرا، بەرنامەکانی پەروەردەی نوێ و ڕێکخستن بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا. دیدگای هاوبەش خرایەڕوو دەربارەی پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان.
هەروەها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، بڵاوکردنەوەی رێکخستنی جەوهەریی ڕاستەوخۆ بە بەشداری گەل بوو. بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، دەبێت گەلی کورد لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەردا ببێتە ئەکتەرێکی سیاسیی کاریگەر.
کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.