لە مانهایم پرسە بۆ شەهید تۆفان دانرا

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا پرسەیەکی جەماوەری بۆ شەهید تۆفان (عەبدولڕەحمان چەتە) ئەنجامدرا کە ساڵی ١٩٩٦ لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی هەرکی زاگرۆس شەهیدبوو.

پرسەکە لەلایەن بنەماڵە و کەسانی نزیکی شەهیدەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ڕێکخرا.

تۆفان کە ساڵی ١٩٧٦ لە ناوچەی ئەروحی سێرت لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕیزەکانی پەکەکەی کرد، لە ٢ ی ئابی ١٩٩٦ لە زاگرۆس شەهیدبوو. پاش چەندین ساڵ هەواڵی شەهیدبوونی گەیشتە بنەماڵەکەی، بە بەشداری وڵاتپارێزان و دۆستەکانی، پرسە بۆ شەهید تۆفان دانرا.

لە هۆڵەکەدا، شەهید تۆفان و دەلیل تەمەل و عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و ئاڵای تەژەکە_ئە هەڵواسرا. هەروەها بە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ ڕازێنرایەوە.

پرسەکە لەلایەن باوک و ئامۆزای شەهید تۆفانەوە قبووڵکرا. باوکی شەهید گوتی: "تۆفان تەنها کوڕی من نییە، شەهیدی تەواوی گەلی کوردە. سەری ڕێبەر ئاپۆ ساغ بێت".

ڕاگەیاندرا لە ڕۆژانی ئایندەدا مەراسیمێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی شەهید تۆفان ئەنجام دەدرێت.