فیستیڤاڵی ژنانی زیلان کۆتایی هات

فیسیڤاڵی ژنانی زیلان، ئەمساڵ بۆ جاری ١٩هەمین لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا بە درووشمی "بە ژن ژیان ئازادی، دەسکەوتەکانی ژنان بپارێزە" ئەنجامدرا. فیستیڤاڵەک کرایە دیاری بۆ ئەو ژنانەی لە تێکۆشانی ئازادییدا شەهیدبوون.

فیستیڤاڵی زیلان

لە فیستیڤاڵەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجامدرا، پەیامی سیاسی و پێرفۆرمانسی کەلتووری و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی بەهێز پێشکەشکرا. وتەی دەسپێک لەلایەن نوێنەری کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) مەریەم ڕۆژهەڵات پێشکەشکرا. ئاماژەی بەوە کرد، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەشەنە دەکات و بۆ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات مەترسییەکی جدییە.

مەریەم ڕۆژهەڵات گوتی: "گەلی کورد لە دەرەوەی ئەم شەڕە هەژموونخوازییەن و بە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"، ڕێگەی سێیەم بەڕێوەدەبەن". تیشکی خستەسەر فشاری زۆری سەر زیندانیانی سیاسی، جەختی کردەوە، لەم پرۆسەیەدا پاراستنی گەل و مافەکان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. دووپاتکرایەوە کە پارادایمی ڕێگەی سێیەمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت بۆ تەڤگەری ژنانی کورد، مۆدێلێکی چارەسەریی ژیانی پێشکەش دەکات.

لەسەر ناوی دەسپێشخەریی تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی بەلوچ، سافیە مەنسوور قسەی کرد. هەروەها پەیامی پشتگیری ژنانی عەلەویی سوریا خوێنرایەوە.

گۆرانی هونەرمەندان و نمایشی گرووپی هەڵپەڕکێی تەڤ_چاند جۆشوخرۆشی بە بەشداربووان بەخشی. هەروەها جلوبەرگی نێونەتەوەیی ڕەنگاوڕەنگ و هەڵپەڕکێ و جۆشوخرۆشی ژنان، هۆڵی فیستیڤاڵەکەی گۆڕی بۆ گۆڕەپانی ئازادی.

یەکێک لە میوانە دیارەکان، فاتۆش ئەرەکلی بوو کە لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا کاتێک لە شەقام هونەرەکەی پێشکەش دەکرد، ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستانی تورک بووییەوە. یەکێتی ژنانی کوردی ئەوروپا بە بانگهێشتکردنی فاتۆش بۆ فیستیڤاڵەکە، دەریخست کە بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نابن و پشتیوانی نیشان دەدەن.

١٩هەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان کە هونەر و سیاسەت و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی کۆکردەوە، بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و سروودی بەرخۆدان و  پشتیوانی ژنان، کۆتایی هات.