کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی کورد دەستیپێکرد
سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کورد، بە درووشمی "بە یەکێتی ژنانی کوردەوە بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی" دەستیپێکرد.
سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کورد، بە درووشمی "بە یەکێتی ژنانی کوردەوە بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی" دەستیپێکرد.
بە بەشداری چەندین ژن لە کوردستان و تورکییاوە بە جلوبەرگی کولتووریی خۆیانەوە، پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد، لە ئامەد بە درووشمی "بە یەکێتی ژنانی کوردەوە بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی" سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی دەستپێکرد و بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە کە لە هۆڵی ژووری بازرگانی ئامەد ئەنجام دەدرێت، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە شێوەزارەکانی سۆرانی، کورمانجی و زازاکی هەڵواسراوە.
وتەی پێشەکی کۆنفرانسەکە، لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کوردەوە لە لایەن دەڤریم دەمیرەوە پێشكەش کرا و تێیدا بە سەرنج خستنەسەر دەرنجامەکەنی ڕێککەوتننامەی لۆزان ئاماژەی بەوەدا لە سەردەمەوە بە هەموو شێوەک سایسەتی پارچەکردن و تواندنەوە لەسەر گەل و جوگرافیایی کوردستان سەپێندراوە.
دەڤریم دەمیرلە بەردەوامییدا تیشکی خستەسەر تێکۆشانی بەردەوامی گەلی کورد لە دژی ئەو هێرش و فشارانە و ئاشکرای کرد ئامانجی بەستنی کۆنفرانسەکە بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان و بەهێزکردنی ڕێکخستنە.
هەروەها لە قسەکانییدا دەڤریم دەمیر جەختی لەسەر پێویستی ڕۆڵگێڕانی ژنان کردەوە بۆ بونیادنانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی لە ژنانی کورد کرد هەموو جۆرە ڕۆڵ و ئەرکێکی خۆیان بگێڕن لەو پێناوەدا.
دەڤریم دەمیر لە کۆتاییدا گوتی، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو لایەکی جیهانەوە لەلایەن ژنانەوە پەسەند کراوە و تێکۆشانی ژنان بۆ ئەو شۆڕشە بەردەوامە و لەگەڵییدا باسی لە گرنگی بونیاتنانی ناسنامەی ژنی ئازادی کورد کرد.
دوای قسەکان، کۆنفرانسەکە بە نیشاندانی سینەڤیزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی ژنان بەردەوام بوو.