دایکی ئاشتی لەتیفە داغ کۆچی دوایی کرد

دایکی ئاشتی لەتیفە داغ (٧٧ ساڵ) کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین دەژیا، کۆچی دوایی کرد. تەرمی لەتیفە داغ لە نسێبین بەخاکسپێردرا.

دایکی ئاشتی لەتیفە داغ (٧٧ ساڵ) کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین دەژیا، کۆچی دوایی کرد. لەتیفە داغ ماوەیەکی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند، ئەم بەیانییە بەهۆی تێکچوونی تەندرووستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و لەوێ گیانی لەدەستدا. تەرمی لەتیفە داغ لە گۆڕستانی حەجاجەی ناوچەی نسێبینی مێردین بەخاکسپێردرا.

کوڕی لەتیفە داغ، ئەشرەف داغ لە ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕێکدا لە ئەرزەڕۆم شەهیدبوو. لەتیفە داغ ماوەیەکی زۆر بەشداربوو لە خەباتی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی.