دوو کەس بەهۆی بەشداری لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا
چالاکوانانی بەلوچ ڕایانگەیاند کە بە پاساوی بەشداربوون لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"، سزای سێدارە بەسەر دوو کەس سەپێنراوە و زانیاریی دەربارەی منداڵێکی دەستگیرکراو نییە.
چالاکوانانی بەلوچ ڕایانگەیاند کە بە پاساوی بەشداربوون لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"، سزای سێدارە بەسەر دوو کەس سەپێنراوە و زانیاریی دەربارەی منداڵێکی دەستگیرکراو نییە.
دەوڵەتی ئێران بە پاساوی بەشداربوون لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" سزای سێدارەی بەسەر دوو گەنجی بەلوچدا سەپاند، هەروەها ڕاگەیاندرا، منداڵێک کە لە هەمان ناڕەزایەتییدا دەستگیرکراوە، لە زیندان براوەتە شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ، دادگای شۆڕش لە شاری زاهیدان سزای سێدارەی بەسەر دوو هاوڵاتیدا سەپاندووە بە ناوەکانی محەمەد دەروێش نەهرۆیی و یاسین کابدانی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، بنیامین کۆهکەن خەڵکی شاری زاهیدان کە کاتی شۆڕشەکە دەستگیر کرا بوو، پاش دانیشتنی دادگا لە زیندانەوە براوەتە شوێنێکی نادیار و زانیاری لەبارەیەوە نییە.