دایکی جەمیل بایک کۆچی دوایی کرد

ڕەیحان بایک، دایکی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک، کۆچی دوایی کرد.

ڕەیحان بایک (٩٤ ساڵ)، دایکی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک، کۆچی دوایی کرد.

تەرمی ڕەیحان بایک سبەی دوای نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی ناوچەکە، لە گوندی ئاشاگی چاکماک لەناوچەی کەبان بەخاک دەسپێردرێت.

پرسەی ڕەیحان بایک لە مزگەوتی فەیسەڵ قەرەنی لە گەڕەکی زانکۆی خارپێت بەڕێوەدەچێت.