وەزیرانی ئەوروپا لە ژنێڤ لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا پلانیان وایە کە ڕۆژی هەینی لە ژنێڤ لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکان کۆببنەوە.

وڵاتانی ئەوروپا پاش بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکدی، داوای کەمکردنەوە گرژییەکان دەکەن.  

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، ڕۆژی هەینی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیان کۆدەبنەوە. هەروەها نوێنەری دیپلۆماسی یەکێتیی ئەوروپام کاجا کالاسیش بەشداردەبێت.

ئیسرائیل ١٣ ی حوزەیران هێرشێکی سەختی بۆ سەر ئێران دەست پێ کرد و سەدان ناوەندی ئەتۆمی و سەربازیی کردە ئامانج، وە چەندین ئەفسەری پلەباڵا و هەواڵگری کوشت.

ئەگەری بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕەکەدا، تادێت زیاتر دەبێت. دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند دەستوەردانی سەربازی دژی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەدوور نازانن.

ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیاندراوی یەکێتی ئەوروپادا هاتبوو: "بەئاشکرا دووپاتکراوەتەوە، نابێت ڕێگە بدرێت کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".