دووران کاڵکان ئەندامی 'ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان' لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا هەڵسەنگاندنی کرد بۆ؛ ڕووداوەکانی دوای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە قۆناغی ئاگربەستی هەپەگە، شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سیاسەتی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی.
دووران کاڵکان ئاماژەی بەوەدا دەبێت فشاری لەسەر ئیدارەی ئاکەپە بکرێت تا ئەوەی هەنگاوی دیموکراتیزەکردن بنێت و دەستنیشانیکرد دەبێت هەموو کەسێک بتوانێت چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت، هەروەها جەختی لەوەکردەوە پێویستە هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی (ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد) بەرفروانتر و فرەلایەنانەتر بێت و لە هەموو ئاستێکدا تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەببرێت.
دووران کاڵکان باسی لەوەکرد سیستەمی سەرمایەداری جیهانی، ئیسرائیل وەک هێزی لێدان بەکاردەهێنێت و هەموو ئەو بنەکە سیاسیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دوای ساڵی ١٩١٧ەوە بونیادنراون و پەیوەستن بە یەکێتیی سۆڤێتەوە لەناوبەرێت.
دووران کاڵکان دەستنیشانیکرد تورکیاش لە دەرەوەی ئەم ئامانج و سیاسەتەی سیستەمی سەرمایەداری نییە و گوتی: "هەوڵێستی ئێستای تورکیا قبوڵ ناکەن. زیاتر دەیخەنە ژێر فشار و میتینگەرییەوە... بێگومان کۆتایهێان بە هەموو ئەم مەترسیانە تەنها لە ڕێگەی دیموکراتیزەکردنی تورکیاوە دەبێت و لە بنکی ئەوەشدا ئازادی کوردان بوونی هەیە. ئازادی عەلەوییەکان، ژنان...هتد. بەڕاستی پێویستە تورکیا ببێتە وڵاتی ئازادییەکان. گەر ئەمە کرا ئەوا دەتوانێت خۆی ڕابگرێت و ببێتە هێزێکی کاریگەر و پێشەنگایەتی لە پێشکەوتنە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات. هیچ پاساوێک ناهێڵێتەوە بۆ دەستوەردانی دەرەوە. جگە لەمە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ خۆڕاگرتنی. گەر ئەمە نەڕەخسێت ئەوا یان ئەوەتا ڕادەستی هەژموونێتی ئیسرائیل ببێت یا لە دژی شەڕ بکات. ڕێگەی سێهەم بوونی نییە."
پەیوەست بە رۆژهەڵاتی کورستان؛
دووران کاڵکان دەستنیشانی کرد گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر شەڕی ئیسرائیل-ئێران ئاگادار و بەرپرسیارترین گەلە و داوای لە بزووتنەوە کوردییەکان کرد بۆئەوەی بە سەرکەووتووی لەم شەڕەدا بێنەدەرەوە 'لە دەوری کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی' بجوڵێنەوە و سەرکەوتنی خۆیان مسۆگەر بکەن.
دووران کاڵکان پەیوەست بە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتی، "پێویستە کۆمەڵگە لە دژی ئەم شەڕە ئاسایشی خۆی مسۆگەر بکات. پێکەوە پشتوانییە ژیانییەکان بتەوبکات. بەڵام تا بۆیان دەکرێت نەکەونە نێو ئەم جەنگەوە. پێویستە بە ئاگاداری و وریاییەوە بجوڵێنەوە. نابێت بەهیچ جۆرێک لە هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکیی دوورکەونەوە. پێویستە یەکێتی و ڕێکخستنی خۆیان بئافرێنن. لەسەر بنەمای ئافراندنی بەڕێوەبەری هاوبەشی دیمورکراتیکی لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێراندا پەیوەندی و هاوپەیمانی خۆیان درووستکەن."
هەڵسەنگاندنەکانی دووران کاڵکان بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. دەمەوێت جارێکی دیکە ئەوە دووپات بکەمەوە بەرخۆدانی ئیمراڵی ڕێنیشاندەرمانە. لە دواییانەدا بە بۆنەی جەژی قوربانەوە دیدار ئەنجام درا و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبووەوە، بەم شێوەیە ئاگاداری دیدارەکان بووین. ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٧ ساڵی بۆیەکمجارە دەتوانێت چاوی بە منداڵان بکەوێت.
ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی خۆی بەجێگەیاند کە گوتی 'دەتوانم ئەنجامی بدەم'، ڕێگەی نیشانی پەکەکە دا و پەکەکەیش کۆنگرەی خۆی بەست. بڕیار لەسەر کۆتایهێنان بە هەموو ئەو کار و چالاکییانە درا کە بەناوی پەکەکەوە دەکران، هەروەها لەگەڵییدا بڕیاری کۆتایهێنان بە شێوازی تێکۆشانی ستراتیژی چەکداری درا. ئەمەش بە شێوەیەکی ڕوون بە بەڵگەکانی کۆنگرەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. پەکەکە ئەمەی بە ڕێبەر ئاپۆوە ئەنجام دا و بانگەوازییەکەی جێبەجێ کرد. بەڵێنی خۆی بردەسەر. بەڵام داخۆ لە ئیمراڵێدا چ گۆڕانکارییەک ڕوویدا؟ پێش ٢٣ـی تشرینی یەکەمەمی ٢٠٢٤ هیچ چاوپێکەوتنێک ئەنجام نەدرا. هیچ یاسا و مافێک جێبەجێ نەدەکرا. ماف و یاسا بە هیچ شێوەیەک لە ئارادا نەبوو.
ئیدارەیەکی سیاسی و میزاجی و هەڵوێستەیەکی زیندانیکردن هەبوو. دواتر ئەمە گۆڕدرا؟ بەڵی، هەندێک دیدار ئەنجام درا. پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرانەوە. هەرخۆی دۆخێکی دیالۆگ و گفتوگۆ هاتەئاراوە. لە ئێستادا تائەوەی لێی تێگەیشتووم، لە دۆخی ئیمراڵیدا بەدەر لە دیالۆگ هیچ گۆرانکارییەکی دیکە نییە. بەڵێ گفتوگۆ و دیالۆگ لە ئارادایە. بەدەر لەوە هیچ پێشکەوتنێکی دیکە نییە. گۆڕانکارییەکانی ئیمراڵییش لە چوارچێوەی ئەم دیدارانەدایە. ئەوەی تا ئێستا هەبوون، لە ڕووی یاساییەوە لە چاو گۆرانکارییەکاندا کەمترە. بە تەواوەتی گۆڕانکارییە یاساییەکان جێبەجێ نەکراون.
لەم ڕووەوە لەلایەنی پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە هیچ پێشکەوتنێک لە ئارادا نییە. پێویستە ئەمەش دەستنیشان بکرێت. دیدارەکانی شاندی دەم پارتی درووست بوون و لە ئاستی دیالۆگدا درێژەی هەبوو. بەدەر لەوە دۆخێکی دانوستان لە ئارادا نییە. یانی بە کورت و پوختی لە ڕووی پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە هیچ پێشکەوتن و هەوڵدانێک نییە.
دەبوو پەڕلەمان بە ئەرکەکەی هەستابایە و یاسای ئامادە بکردایە. بەڵام بینیمان دەسەڵاتداری ئێستا، یانی هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە دەتوانێت یاساکان بە دڵی خۆی دەرچوێنێت. بەڵام لەم بابەتەدا تەنانەت هەوڵدانێکی بچوکیش نەکرا. چەندین جار کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەم پارتی ئەنجام درا. هەموو جارێک ئەو هیوایە بڵاودەکرایەوە گوایە پشتگیری دەکەن، بەڵام کەچی پارتەکان لە پەرلەماندا پەیوەست بەمەوە کۆنەبوونەوە. هیچ هەنگاوێک بۆ پێكهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مافی هیوا نەنرا.
بە ئێستایشەوە داوا لە پەرلەمان دەکرێت بە ئەرکی خۆی هەستێت. لەم دۆخەدا گەر پەرلەمان ئەوە بکات چی دەبێت؟ ئەمەمان لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ باسکردووە. ئەوکاتەش کۆمیسیۆن درووستکرا. بیرمانە چۆن هەموویی بەتاڵ کرایەوە. لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کۆمیسیۆنێکی هەمان شێوە درووست بکرێت. بەڵام ئەم کۆمیسیۆنە نابێتە هەیکەلێت و پێکهاتەیەکی لەوشێوەیە کە پرۆسەکە بەڕێوەبەرێت، دەرگا بەڕووی چارەسەرییدا بکاتەوە، پرۆسەیەکی یاسای بەڕێوەبەرێت و پەرلەمان ناچار بەکارکردن بکات. تەنها دەبێتە کۆمیسیۆنێکی ڕاوێژکاری کە زانیاری دەداتە تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار.
لە نزیکایەتی ئاکەپەدا هیچ هەوڵوێستی وای جیاواز نییە کە پێویستییەکانی کارکردن جێبەجێ بکات. ئەمەش نیشاندرەی ئەوەیە پێویستە لەڕێگەی تیكۆشانەوە فشار لە دەسەڵاتداری ئێستا و بەڕێوەبەرانی ئاکەپە بکرێت هەنگاو بنێت بۆ دیموکراتیزەکردن. لەم بابەتەدا دەوڵەت باخچەلی بانگەوازی کرد. پێشتریش گوتم: قسەی مژدە بەخش هەیە و بەدەر لەوە هیچ نییە. گوفتار هەیە و کردار نییە. ئەم دۆخە درێژەی هەیە. تابێت ئەم قسانەی باخچەلی کاریگەری کەمتر دەبێتەوە چونکە هەڵوێستەی لەسەر ناکرێت. بۆیە زۆر گرنگە فشار لە دەسەڵاتداری ئێستا بکرێت. پێویستە هەوڵ و تێکۆشان بکرێت لە پێناو هینانەئارای ئەم فشارە.
ئەم پرۆسەیە بە تەنها پرۆسەی دەسەڵاتداری و ڕێبەر ئاپۆ یان پەکەکە نییە. پرۆسەی تەواوی کۆمەڵگەیە. ئەوەی دەخوازرێت بکرێت پەیوەندی بە هەموو کۆمەڵگەوەیە. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کەسێکە. ئەو بریارانەی پەکەکە داوێتی پەیوەندیدارە بە هەموو کەسێکەوە و کاریگەی هەیە. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکات و بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ. ڕێگەی ئەمەش پەرەدانە بە تێکۆشانی کاریگەر. پێویستە تێکۆشانێکی لەوجۆرە بەڕێوەببرێت کە فشار لە دەسەڵاتداری ئێستا، بەتایبەت لە ئاکەپە بکرێت. باشە داخۆ تێکۆشانێکی لەم جۆرە بوونی هەیە؟ بەڵێ هەیە.
بۆنموونە کەمپین گەلێکی گرنگ دەستپێکرا. لە دەرەوەی وڵات دەستی پێکرد. دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرا. ئەمە کەمپینێکی باشە. پێویستە هەموو کەسێک لە هەموو جێگەیەکەوە ئەم داوایە بکات و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێتەوە. نەک ئەوەی شتەکە هەر لە ڕاگەیاندنەکاندا بمێنێتەوە، بەڵکو پێویستە داواکاری ڕاستەخۆ بۆ دیدارکردن تۆمار بکرێت. بەڵێ پێویستە هەموو کەسێک لە هەموو چین و توێژەکانەوە ئەم داواکارییە بکات. ئەمە داواکارییەکی گرنگە.
دەبێت تێکۆشانەکان بۆ هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی زیاتر پەرە پێبدرێت کە زۆر گرنگ و پێویستییە. جگە لەوەش دەبێت خەباتی یاسایی بەهێزتر بکرێت. لە بەرژەوەندی ئاکەپەدا نییە، بەڵام بەپێی یاساکان دەبوو ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٥ ساڵ لە دەرەوە بوایە. دەبوو ئازاد بوایە. یاساکانی یەکێتی ئەوروپا بەم شێوەیەن. ئەو یاسایە پەیوەستە بە یاساکانی تورکیایشەوە. ئێستا ٢٧ ساڵە. زیاتر لەوە تێپەڕیوە. ئەوانەیشی ٣٠ ساڵ زیندانیییان پرکردووەتەو بەرنادرێن. پەیوەندی بە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە. بۆیە دەبێت خەباتی یاسایی لە هەموو ئاستەکاندا ئەنجام بدرێت. هەرگیز نابێت لاواز و سست بێت.
شتێکی تریش دەڵێم. وەک ئەوە وایە سندوقی پاندۆرا لەم بابەتەدا کرابێتەوە. ئێستا هەمووان هەڵدەستن و دەڵێن "من ئەمەم دەوێت، من ئەوەم دەوێت". واقیعێکی کۆمەڵایەتی هەیە کە سەرکوت کراوە، کە مافەکانی لێ سەندراوەتەوە. ڕاستە هەموو کەسێک مافی خۆی دەوێت، مافی خۆیەتی. منیش بەشدارییان دەکەم، هیچ ناڵێم. بەڵام ئێستا هەموو کەسێک هەموو شتێکی دەوێت، ئایا فشار لەسەر ئەو کەسە دروست نابێت کە لێی دەپرسرێت؟ جێبەجێکردنی هەموو ئەو داواکاریانە پەیوەستە بە دیموکراتیزەکردنی تورکیاوە. دیموکراتیزەکردنی تورکیاش پەیوەستە بە ئازادی کوردەوە. ئازادی کورد بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆشەوە گرێدراوە.
با ئەوکاتە هەموو داواکارییەک هەبێت. با داوای مافی دیموکراتیکی، یاسایی بکرێت. بەڵام ئەمەش پێویستە بە ئازدی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە بکرێت و دابڕاونەبێت. نابێت چوارچێوەکە لە دەست بدرێت. هەرکەسێک کاتێک هەر خواستێکی هەبێت دەبێت لە چوارچێوەی دیموکراتیزەکردن، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بێت.
چونکە پێکهێانی ئازادییەکانی دیکە پەیوەستە بەوانەوە. گەر ئەوە نەبێت هەوڵدان بۆ هێنانەئارای دواکارییەکانی دیکە هەڵە و کەموکوڕ دەکەوێتەوە. بە دڵنیاییەوە نابێت هەڵەی لەم شێوەیە بکرێت. بۆیە پێویستە لەسەر هەموو کەسێک لە هەر جێگەیەکی جیهان کە خواستی ژیانێکی ئازادی هەیە، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا زیاتر پەرەپێبدەن. بانگەوازی ئێمەیش هەیە ئەمەیە.
پەیوەست بەو ڕووداوانەی لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا ڕوودەدات
پەیوەست بەو ڕووداوانەی لە گۆڕەپانەکانی شەڕد ڕوودەدات، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) بەیاننامەی بڵاو کردووتەوە. نامەوێت دووبارەیان بکەمەوە. هێرشەکان بەردەوامن. جار جار زیادتر دەبن، جار جار کەم دەبێت. چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە بۆمبێکی قەدەغەکراو، لە ئەتۆمی تاکتیکییەوە تا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. هەروەها گەریلا شەهید دەبن. هەڤاڵ باوەر، هەڤاڵ ولات، هەڤاڵ دیجلە، لە کۆتایی مانگی گوڵاندا شەهید بوون. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ یاد دەکەمەوە. بەڵام شەهیدبوونی گەریلا بەردەوامە. ئەوان چییان لە گەریلا دەوێت؟
لەم بارەوە دەمەوێت بڵێم، ئەگەر شەڕەکە گەورە نابێت، تەشەنە نەکات، قووڵ نابێتەوە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە گەریلاکان بەگوێرەی ئەو ئاگربەستەی ١ی ئادار کە بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایانگەیاندووە، هەڵسوکەوت دەکەن. ئەمەش لەبەرئەوەی گەریلا لەسەر بنەمای بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەڵسوکەوت دەکەن. بە واتایەکی تر بە هەموو شێوەیەک هاندان، هەڕەشەکردن بەردەوامە. ئەگەرنا بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکرێتە سەریان.
لە ڕاستییدا بۆ ئەم شەڕە ئاگربەستمان ڕانەگیاند، بەڵکوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەهۆی شەڕەوە دروست بوون، چەند پێشنیارێکی کردەییمان کرد، بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامی شەڕ. بەڵام ئەوان ئەمەیان وەک لاوازییەک وەرگرت. ڕوویان کردە ئەو هەرێمانە و پەرە بە هێرشەکانیان دەدەن.
سوورین لەسەر بڕیارەکەمان
ڕای گشتی کەمێک بەدواداچوونی بۆ دەکات، با باشتر لەم دۆخە تێبگەن. ئێمە بڕیارمان داوە کۆتایی بە ستراتیژی خەباتی چەکداری بهێنین. ئێمە تا کۆتایی لەم بڕیارەدا بەردەوامین، و بە ڕوونی بەرێوەی دەبەین. ئێمە دەمانەوێت تێکۆشانی ئازادیمان لەسەر بنەمای ستراتیژی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک ئەنجام بدەین. بەڵام ناتوانین بە تەنها یەک لایەنە ئەم کارە ئەنجام بدەین.
بۆ نموونە هەر کەس باسی ئاشتی دەکات، بەڵام ئاشتی بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەدی نایەت. باخچەلی وتی: "مەلی ئاشتی بە یەک باڵ نافڕێت." مەلێک بە یەک باڵەوە نافڕێت و مەلی ئاشتیش ناتوانێت بفڕێت. پاشان ئەگەر ئاشتی هەبێت، ئەوا بە دوو باڵەوە دەبێت.
لە ژێر ئەم هێرشانەدا، بە دڵنیاییەوە گەریلا خۆی دەپارێزێت. ئەوان هێرش دەکەن، لەناو دەبەن، دەکوژن و دواتر دەڵێت بۆچی چەک دانانێن؟ بانگەوازی دەکەن، دەڵێن، چەکەکانتان دابنێن، تەسلیم بن، تەسلیمی دادپەروەریی ئێمە بن، بچنە زیندان. ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی لەم جۆرە نییە با هەموو کەس باش بزانێت.
هەڤاڵ هێلین ئەو بابەتانەی هەڵسەنگاند و وتی: "ڕانتخۆرانی شەڕ بوونیان هەیە، ئەوانن ئەم کارە دەکەن. بەڵێ، رانتخۆرەکان هەرکەسێک بن، بەڵام بە دەستوری ئەم دەسەڵاتە دەیکەن. واتە هەندێکیشیان بە تەنیا ئەو کارە ناکەن. ئەگەر لە زاپ و لە مەتینا هێرش بکرێتە سەر گەریلا و لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا فڕۆکەی سیخوڕی دەفڕێت، هەموو ئەمانە بە بڕیار و مۆڵەتی حکومەتی ئێستا و سەرۆک کۆمار ئەنجام دەدرێت. بە بڕیاری سیاسی ئەنجام دەدرێت. ئەوان لە هەموو ئەمانە بەرپرسیارن.
گەریلا مافی پاراستنی ڕەوای هەیە
ئەگەر بەردەوام دەبن، بەدڵنیاییەوە گەریلا ڕێگەنادات لە بەردەستی ئەوان ببێتە قوربانی. بەڵکوو بەرگری لە خۆیان دەکەن، لە هەموو بارودۆخێکدا خۆیان دەپارێزن. هەروەها مافی پاراستنی ڕەوای خۆیان بەکاردەهێنن. با هەموو کەس لەمە تێبگەن.
لەسەرەتاوە پەکەکە بەو شێوەیە ناچار بوو دەست بە شەڕی چەکداری بکات. هەندێک دەڵێن ٤٠- ٥٠ساڵە شەڕ بەردەوامە، با بوەستێت و کۆتایی پێ بهێندرێت. بەڵام وا نییە ئەوە ١٠٠ ساڵە شەڕ هەیە. لە ساڵی ١٩٢٥ـەوە تا ئەمڕۆ شەڕ هەیە، تەنیا لە باکوور نییە، لە ڕۆژهەڵاتیش وەهایە، لە باشوور و لە ڕۆژئاواش شەڕ بەردەوام بووە. لە چوار بەشی کوردستان شەڕیان سەپاندووە. ئەمە بۆتە سیستەم، سیاسەت و کولتووری ئەوان. یانێ بەرهەمی سیاسەت و عەقڵیەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردنیان، لەناوبردنی کوردە. بۆیە شەڕەکە لە لایەن پەکەکەو دەستی پێ نەکردووە.
پەکەکە بەرخۆدانێکی دەستپێکرد و بڕیاری دا. بەڵام ئەمەی بۆ پاراستنی ئەو گەل کرد کە لە ژێر هێرشی کۆمەڵکوژییدا بوو. لەبەرامبەر هێرشەکان بە ئامانجی پاراستنی گەل لە لەناوچوون، پاکتاوکردن و جینۆساید ئەو بەرخۆدانەی دەست پێکرد. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت.
هەروەها سەبارەت بە خەباتی چەکداری باس دەکرێت. حەز دەکەم لێرەدا ئەمە بیڵێم، دەڵێن هەر جۆرە تێکۆشانێکی چەکداری باش نییە. یانێ دەڵێن: "ئاشتی زۆر باشە، ئەرێ راستە ئێمەش بۆ بەدیهاتنی ئاشتی شەڕ دەکەین."
ئێمەش کۆتایی بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری دەهێنین. بەڵام با لەبیرمان نەچێت کە هەموو دەستکەوتە دیموکراتیکە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە سایەی بەرخۆدانی گەریلادا بەرهەم هاتووە. وەک گەلێک ئەوەی دەمانتوانی لە ڕێگەی تێکۆشانی چەکدارییەوە بەدەستی بهێنین، زیاترمان بەدەست هێنا. ئێستا دەمانەوێت بە شێوازی جیاواز درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. با هەموو کەسێ بە دروستی وەک خۆی لەم بارەوە تێبگەن. بۆیە کاتێک ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە دەکرێت نابێت هۆشیاری مرۆڤەکان، گەل ڕەش بکات. دەبێت ڕاستیەکان بزانین، هەروەها دەبێت ڕاستیەکان باس بکرێت.
هەروەها گەریلا لە بەرامبەر هێرشەکانی پاکتاوکارییەکان خۆی دەپارێزێت. کێ دەیەوێت ڕێگری لێ بکات؟ ئەگەر ئەمە بە زۆر بەسەر کورددا بسەپێندرێت، کورد چی دەکات؟ بۆ پاراستنی کەرامەتی خۆیان تا کۆتایی بەرەنگاری دەبنەوە. زۆر جێگای شانازییە. لە قووڵایی مێژووەوە سەر هەڵدەدەن. یانێ ڕێگە نادەن کەرامەتیان پێشێل بکرێت. با هەموو کەس باش بزانێت.
بۆیە ئەوانەی کە لە ناویاندایە و دەیانەوێت شکۆی کورد بشکێنن، خۆیان لەو دۆخەدا دەبیننەوە. تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو ئامانجە گڵاوە بەدەست بهێنن، لەمەودواش قەت ناتوانن.
پەیوەست بە ڕووداوەکانی ئیمراڵییەوە
سەبارەت بە ڕووداوەکان و پرۆسەکە نابێت مرۆڤ ڕەشبین بێت. لەسەر ئەم بابەتە دەتوانم ئەمە بڵێم. ئێمە بڕیارمان داوە ئەوەی لەلای خۆمانەوە دەمانەوێت بیکەین، بەدەستی بهێنین. لەسەر ئاستی کۆنگرە بڕیارمان دا. لەسەر ئاستی رێبەرتی بڕیار دراوە. لە وتارەکانی پێشوومدا ئەمەم روونکردووتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ خۆی گۆڕیوە و گۆڕانکاری کرد و لەو بارەوە برێاری دا. بزووتنەوەکەی ڕووبەڕووی گۆڕانکاری کردەوە و بڕیار دەدات. هەموو پێکهاتەکان و پێشەنگانی شۆڕشگێڕ، لەسەر ئەم بنەمایە گۆڕانکاری لە نێو گەلدا دەکەن، شێوازی خەبات دەگۆڕێت، کوردستان و تورکیا دەگۆڕێت. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە پێداگرین. گەڕانەوە بۆ دواوە ڕوونادات. بە کۆتایی هێنان بە پەکەکە گەڕانەوە بۆ دواوە نییە. ئێمە چاومان لە داهاتووە لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشین.
بڕیارەکان درا. پارادایمێکی نوێ پێشکەش کرا. بڕیار لەسەر ستراتیژی نوێ دەدرێت. لەم بابەتەدا تێڕوانین، هەڵسەنگاندن و بڕیاری ئەرێنی سەبارەت بەوەی لە ڕابردوودا چی کراوە و بەدەست هاتووە درا. تایبەتمەندییەکانی پرۆسەکە لەمەودوا پێشبینییەکان و پەرەپێدانەکان بە بنەما دەگرێت. ئێمە بڕیارمانداوە کۆتایی بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بهێنین. ئەم بڕیارە دراوە. بە دڵنیاییەوە وەک جاران پەیڕەوی لە هێڵی تێکۆشانی چەکداری ناکەین. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە "کاتێک هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکاری کرا، دەست بە نکۆڵی کرا، ئێمە بەرگری لە خۆمان ناکەین". ئەم گەلە خۆی دەپارێزێت. بە کۆیلەیی نامێنێتەوە. ئەوانەی چاوەڕێی پێچەوانە دەکەن، تەنها خۆیان فریو دەدەن.
بۆ ئەمەش ڕێگە و ڕێباز دروست دەکرێت. هەروەها پرۆسەی نوێ لە پێشووتر بەهێزتر، بە پێی تایبەتمەندی هەلومەرج و ڕەوش، دۆخی خەبات و تێکۆشان دروست دەکرێت. چونکە شێوازەکانی خەبات بە هەلومەرجی سەربازی و سیاسی دیاری دەکرێت. ئێمە تەنها دیارییان ناکەین. ئێمە بەپێی ئەو مەرج و بارودۆخانە مامەڵە دەکەین. ئەگەر دۆخێکی دیموکراتیک ڕووبدات، ستراتیژی خۆمان لەسەر خەباتی سیاسی دیموکراتیک دادەنێین. ئەگەر تورکیا دیموکراتیک ببێت...
بەڵام ئەگەر وا نەبێت چی؟ ئەگەر دیموکراتیزەکردن ڕوو نەدات، ئەگەر نکۆڵی بەردەوام بێت، ئەگەر پاکتاوکاری بەردەوام بێت، ئەگەر ئازادی ڕادەربڕین و بەڕێکخستن کردن بە تەواوی ڕێگری لێبکریت، ئەگەر کۆمەڵکوژی بەسەر کورددا بسەپێنرێت... ئەوکات کورد وەک هەمیشە، لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری دەبێتەوە. لە بەرامبەر سەپاندنی کۆمەڵکوژییدا هیچ شتێکی تر نییە. جگە لەمەش ئێمە لەلایەنی خۆمانەوە لەڕووی بەڕێوەبردنی پرۆسەکەوە خاوەن ئیرادەین.
هەروەها جگە لەوەش دەمەوێت ئەوە بڵێم کە هەڵوێستی ئاکەپەمان ڕوون کردۆتەوە. قسەکانی باخچەلی باشن. هەندێک هیوا بەخشن. بەڵام پێویستیەکانی ئەو قسانە بەدی ناهێنرێت. ئەمەش وادەکات کاریگەری ئەو قسەکانە کەم دەبێتەوە و نامێنێت.
بەڕاستی ئەو ڕەشبینیە، ئەم شێوانشێوەیە هۆکارێکە بۆ ئەوەی وا ڕووبدەن. هەروەها ئێمەش هەوڵدەدەین بەدواداچوونی بۆ ڕێبازەکانی کۆمەڵگا بکەین. لە ئامەد و وانەوە لە ڕۆژنامەکاندا ڕادەگەیەندرێت. نیگەرانییەکانیان مافی خۆیانە... هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە خۆیان دەڵێن: "حکومەتی ئاکەپە، هیچ هەنگاوێک نانێت؛ فێڵ دەکات، یاری دەکات". بێگومان ئەوان هەڵە نین. بەڵام تەنها ئەوەی مافی ئەوانە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەس نییە.
ئاکەپە هیچ ئامادەکاریەکی نییە، ئێمە لەسەر ئەم بابەتە ڕوون بووینەتەوە. ئەوانەی ساڵی٢٠٠٩ دەزانن، پێویستە بە بیری خۆیان بهێننەوە. سەرەتا دەیانگوت: "ئێمە دەمانەوێت کورد کراوە بێت" دواتر لە هەڵبژاردنی ٢٩ی ئاداردا، کاتێک کورد بە جیاوازییەکی زۆر سەرکەوت، 'کردنەوەی نەتەوەیی' بوو بە 'کردانەوەی یەکێتی نەتەوەیی'. دەیانویست بەو شێوەیە بەردەوام بن و سەرقاڵی دروست بکەن. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکە ڕاستییەکانیان سەپاند، لە مانگی تشرینی دووەم دەستیان کرد بە هەوڵێکی وەها کە دووایی دەرکەوت کودەتایە.
تەیب ئەردۆغان لەو کاتەدا وتی: "ڕزگارمان دەبێت و سەردەمێکی تر دەست پێدەکەین، لە سەرەتاوە دەست پێدەکەینەوە". دواتر توندوتیژی دەست پێکرد. ئێستاش هیچ ئامادەکارییەکی جددییان نییە. ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە.
لە پرۆسەکەدا هیچ گۆڕانکارییەکی جددی نابینرێت. بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوەی قسەن، هەوڵدەدەن چاوەڕێی ڕووداوەکان بکەن. ئۆپۆزسیۆن سیاسەتێکی کاریگەری لەسەر ئەم بابەتە جێبەجێ نەکردووە. بۆچی؟ چونکە چارەسەری پرسی کورد دۆخێکی وەها سەپاندن نییە. یەکگرتوویی پێویستە. بەڵام کەوتوونەتە گیانی یەکتر. شەڕی دەسەڵاتداری، شەڕی بەرژەوەندییەکان بەڕێوەدەبەن.
بەڵام چاوە لەوە ناکەن دەوڵەتی تورکیا لە چ دۆخێکدایە. هیچ هەوڵێکی جددی نییە. هەموو شتێک لە ئاستی قسەکردندایە... هەموو کەسێک، کۆمەڵگا، گەلانی تورکیا چاوەڕێی هەنگاوی کردایین. ئەوان دەیانەوێت گۆڕانکاری رووبدات. دەمەوێت ئەمە بڵێم: "قسە و ڕەخنە بەس نییە. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ نەتەنها بۆ ئەو هێزانەیە. بڕیارەکانی پەکەکە نەتەنها بۆ ئەو هێزانەیە. تەنها ڕەخنە لەم دۆخە بگریت و بڵێیت بۆچی نایکەن بەس نییە. کۆمەڵگا دەبێت دەست هەنگاونان بکات، دەبێت مرۆڤەکان هەندێک کار بکەن."
لە ناوەندەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بانگەوازی کراوە و وترا: "ئێمە ئاشتیمان دەوێت". ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد، پەکەکەش بڕیارێکیکی یەکلاکەرەوەیدا و وتی: "ئێمە کۆتایی بە ستراتیژی خەباتی چەکداری دەهێنین". فەرموو، پێشتان کرایەوە. ئەوکات بۆ ئاشتی پێویست بە تێکۆشان هەیە. پێویستە تێکۆشانێکی چالاکانە ئەنجام بدرێت. لە تێکۆشانەدا کەموکوڕی هەیە. هەندێ ناوەندی جیاواز تێکۆشان دەکەن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و تورکیا. لە بوارەکانی تریشدا تا ڕادەیەکی دیاریکراو تێکۆشان هەیە. وەک پێشتر وتم؛ ئەمەش دەبێت بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکدا بەرز بکرێتەوە. بەڵام دەبێت زۆر بە هێزەوە ئەنجام بدرێت. بە واتایەکی تر دیموکراتیزەکردن بە تێکۆشانەوە بەدی دێت. ئاشتی بە تێکۆشانەوە بەدەست دێت. بۆ ئەمەش پێویست بە تێکۆشانێکی کاریگەرتر هەیە.
لە لایەکی دیکەوە دەبێت پەروەردەی ڕێکخستنی لە هەموو شوێنێک بە هێزەوە بەڕێوە بچێت. پەکەکە تا کۆتایی دەرگای بەڕوویدا کردەوە. تێکۆشانی چەکداری کۆتایی پێ هێنا. ئیتر دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک دەست بە جوڵە بکات. یانێ هەم لەڕووی تێکۆشانەوە و هەم لەڕووی ڕێکخستنەوە، دەبێت لە هەموو شوێنێک بڵاو ببێتەوە. نابێت هیچ شوێنێک لە تورکیادا هەبێت کە تێکۆشانی تێدا نەکرێت. ڕاستیەکان دەبێ بگاتە هەموو مرۆڤایەتی. قسەکردن لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان و وتنی چەند وشەیەک وەڵامدەر نییە. لەوانەیە مرۆڤ ئیتر گوێ بۆ نەگرن. لەبەر ئەوەی کردەوە پێویستە.
دەڵێن چی گۆڕاوە، دەبێت چی بکەین؟ دەبێت مرۆڤەکان خۆیان لە هەندێ شت لە ژیانی مادی هەندێ دوور بخەنەوە، خۆیان بگۆڕن. دەبێ دەست بەکار بن. دەبێت ببنە جێگای متمانە، کۆمەڵایەتیکردنی ڕاستەقینە، کۆمیناڵبوونی دەوێت. پێویستە شەو و ڕۆژ لەم بوارەدا تێکۆشان بکرێت. ئەمە مرۆڤەکان لە خۆیدا پەروەردە دەکات.
بەڵام ناکرێ، دەسەڵات بە هەموو شێوەیەک فشارەکان زیاتر دەکات. بەرەنگارییەکی کەم لە بەرامبەر ئەمەدا هەیە. لەکوردستان یەک داریان بەجێ نەهێشتووە. دارستان و سروشت تاڵان دەکەن. تەنیا ناوبەناو لە چاپەمەنیدا بڵاودەبێتەوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بزووتنەوەیەکی ئیکۆلۆژی لە ئامەد دامەزرا. ئێمەش بەدواداچوونمان بۆ کرد، سڵاویان لێدەکەین کارێکی زۆر باشە، بەڵام دامەزرا و کۆتایی هات. ئەم بزووتنەوەی ئیکۆلۆژییە نابێت لە دەوری مێزێک بێت، لە شارێکدا بێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک، لە هەموو شاخێک، لە باخچە، لە دەشت و گوندەکان، لە گەڕەکەکاندا و هەموو بوارەکانی ژیاندا بێت. ئێستا لە بەر چاوی ئێمەدا سروشت تاڵان دەکرێت، لەناو دەبرێت و وێران دەکرێت.
ڕاستە لەبەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانێک هەیە، بەڵام زۆر لاوازە، بەش بەشە. هێشتا دەبێت کاریگەرتر بێت. دەبێت تێکۆشانێکی بە هێز بەڕێوە ببات.
چونە ناو شارەکانەوە ئەوەندە ڕاست نییە. بەتایبەت ئەوانەی لە بۆتان، لە زاگرۆس، لە گوندەکانی کوردستانەوە ڕوویان لە شارەکان کردووە، بەڵێ شوێن دەگۆڕن، فێر دەبن. ئەوە بەپێی پێویستی ڕابردوو بوو. بەڵام ئێستا پێویستە دۆخەکە هەڵبسەنگێننەوە، باشتر دەبێت. پێشنیاری دەکەم. شتێکی وەها سەپاندن نییە. لەو شارانەدا ناتوانن هیچ شتێک بەدەست بهێنن. ئەگەر بیانەوێت بەدەستی بهێنن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانی خۆیان، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. با خاوەنداری لە شاخ، دەشت، ئاو و دەوڵەمەندی سەرخان و ژێرخان و دارەکانیان بکەن. ژیان لەگەڵ ئەواندایە. کۆمەڵگا لەگەڵ ئەوەدایە.
ژنان، گەنجان دەتوانن پێشەنگایەتی لەم کارەدا بکەن. دەبێ بیکەن. با هەمووان هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. وەک پێشنیارێک پێشکەشیان دەکەم. با بیربکەنەوە، لەبری ئەوەی بەو شێوەیە لە شارەکاندا بمێننەوە، با وەک کۆمەڵگایەکی ئازاد لە لادێەکان دەست بە بەرهەم هێنان بکەن، جوان بژین. ژیان لەوێیە. با بەو شێویە خاوەنداری لە هەموو شتێک بکەن.
بەڕاستی بەم شێوەیە دڵی مرۆڤەکان پارچە دەبێت. مرۆڤە دڕندەکان، نامرۆڤەکان، خیانەتکاران هەوڵی لەناوبردنی مرۆڤایەتی دەدەن. سبەی کەش و هەواش دەگۆڕێت، نە ئاو دەهێڵن، نە باران، نە ژیان. دەیانەوێت کوردستانی جوان چۆڵ بکەن. پارچە خاکێک کە لە کتێبە پیرۆزەکاندا بە 'بەهەشت' ناودەبرێت، دەبێت مرۆڤەکان خاوەنداری لێبکەن. ئەمەیە وڵاتپارێزی، ئەمە ئازادییە، ئەمە سیاسەتی دیموکراتیکە. بۆیە دەبێت پلانێکی باشتری بۆ دابنرێت، دەبێت بە دروستی لێ تێبگەین و لەبری ئەوەی بڵێن 'فڵان ئەمەی کرد، فڵان کەس وایکرد'، دەبێت مرۆڤەکان بڵێن 'من خۆم چی بکەم'. بە واتایەکی تر، پێویستە هەمووان بڕیار و پلانی نوێ بدەن، یەکبگرن، ڕێکخستن بکەن و پێکەوە تێکۆشانێک فرەلایەنە ئەنجام بدەن. لێرەدا ویستم وەک بانگەوازییەک ئەمە بڵێم.
شەڕی ئیسرائیل-ئێران
شەڕی ئیسڕائیل و ئێران شەڕێکی چاوەڕوانکراو بوو وە ڕوویدا. هەمیشە مەترسی ئەوە هەبوو کە دۆخەکە بگاتە ئەم ئاستە. بێگومان ئەمە پەیوەندی بە دامەزراندنی ١٠٠ساڵەی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەوە هەیە. پەیوەندی بە جەنگی جیهانی سێیەمەوە هەیە کە لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩١ لەگەڵ شەڕی کەنداودا هاتە ئاراوە. لە بنەڕەتدا یەکێکە لە مەترسیدارترین دەرئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیەی کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە شەڕی غەززە دەستیپێکرد. بێگومان ئەمانە هەموو دەرئەنجامەکان نین. ئێمەش لەو کاتەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەمەمانە کرد؛ بۆچی ڕوودەدات، چی ڕوودەدات؟ دواتر گوتمان، لوبنان دەگرێتەوە، سوریا دەگرێتەوە، دوایی گەیشتە سوریا بۆ دوو بەش، لایەنێک ئێران بوو، لایەکی تر تورکیا بوو. کێ یەکەمجار لە ڕۆژەڤدا بوو؟ ئێستا دەرکەوتووە کە ئێران لە بەرنامەدایە. ئایا بڕیار بوو ئەم شەڕە ڕووبدات، ئایا یەکلا کەرەوە بوو؟ ئێمە خەریکی هەڵسەنگاندن بووین، بەڵام لە هەمان کاتدا پێمان وابوو کە وا نابێت. پاشان دەرکەوت هەر کەسێک وەک خۆی هەڵدەسەنگێنین. بە گوێرەی عەقڵ و تێگەیشتنی ئێمە ئەمە کوشتنی مرۆڤەکانە. لە ژیاندا جێگەی بۆ نەهێڵدراوە. بەڵام ئەم عەقڵیەت و سیاسەتی دەسەڵاتداری و دەوڵەتە، راستی دەوڵەت نەتەوە ئەمەیە، کارەساتەکان لە ڕۆژەڤی ئەواندایە. ئەمەمان بە چاوی خۆمان بینی. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەڕەشە بوو بۆ ئیسرائیل، بەڵام ئێران زیاتر لایەنێکی مەترسیدار بوو. بەڵام ڕیسکی زۆریان کرد. دیار نییە ئەم شەڕە تا چەند تەشەنە دەکات، دەرئەنجامەکەی چی دەبێت. لەوانەیە نەتوانرێت هەموو شتێک بە ئاسانی ئەنجام بدرێت. لەوانەیە نەتوانێت مرۆڤ هەموو شتێک بە خواستی خۆی ئەنجام بدات. ڕەنگە ئێران ببێتە سەرچاوەی دابەشبوونێکی نوێ، سەرچاوەی شەڕ لە هەموو شوێنێک. بە واتایەکی تر ئەم شەڕە دەتوانێت پەرە بستێنێ. دۆخێک هەیە کە ڕێگە بۆ ئەم کارە دەکاتەوە. بۆچی ئەم سیستەمە مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە ریسکێکی وەهای کرد؟ یانێ ئەوەندە داگیرکاری و هەژموون هەیە؟ لێرەدا ڕێگای وزە، تەنانەت زیاتر لە داگیرکاری، زیاتر لە بڵاوکردنەوەی سەرمایەداریە.
ئەو چەکانەی هەیە و چەکی کۆمەڵکوژی بەکاردەهێنێت و دەرفەت بۆ دروستکردنی چەکی نوێ دەخوڵقێنێت. بە واتایەکی تر کۆمپانیاکانی چەک بەم شێوەیە پارە پەیدا دەکەن، سەرمایەدارە بازرگانییەکان بەو شێوەیە پارە پەیدا دەکەن، هەروەها کۆمپانیاکانی بیناسازی پارە پەیدا دەکەن. ئیسرائیل دەڕوخێت، هەروەها ئێران دەڕووخێت. سبەی لە شوێنە وێرانبووەکاندا؛ لە ئۆکرانیا تا غەززە و شوێنەکانی تر، دەڵێن، وەرن با سەرلەنوێ ئاوەدانیان بکەینەوە. سیستەمێک لە وڵاتدا کاردەکات کە خزمەت بە گەل و کۆمەڵگا ناکات، بەڵکو خزمەت بە قازانجی هەندێک دەکات. بازرگانەکان ئەم پلانانە بەرێوە دەبەن. لە لایەکی ترەوە گوتمان دەوڵەتی ئێران دەتوانێت بە دووربینیەوە نزیکی دۆخەکە بێتەوە. لە رووداوەکانی لوبنان و سوریادا گوتمان کە بە دووربینیەوە نزیکی ڕووداوەکان نەبووەو. ئێمە ئێستاش لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانمانداین لەو بارەوە. وتمان لەو شوێنانەدا نەیانتوانی بەکاریان بهێنن.نەیانبینی و خۆیان فریو نەدا. دەیانتوانی هەندێ باشتر هەموو شتەکان لەبەر چاو بگرن. عەلی خامنەیی بۆ سەدام حسێن ئەم وشانەی بەکارهێنا. وتی: "پیاوێکی بێ دووربینە. ناتوانێت سەرکردایەتی گەلەکەی بکات. کەسێک ئەم قسەیەی لەسەر کەسێک کرد، بۆچی خۆی هەڵوێستێکی جیاواز نیشان دەدات، بۆچی نەیتوانی بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ بێت؟ لەبەر ئەوە هەمان عەقڵیەت هەیە: "من، بەرژەوەندییەکان، دەسەڵاتداری دەپارێزم. لە ماوەی ٣٥ ساڵی دوای جەنگی کەنداو، نەتەوەپەرەستی، ڕەگەز پەرەستی دەوڵەتی بەعس، ناسر شکستی هێنا. تەنانەت بەرخۆدانی فەلەستینیش بەو شێوەیە بوو. بە قاعیدە، ئیخوان موسلیمین، داعش، ئایین پەرەستی پارچە پارچە بوو. نەیتوانی هیچ بکات و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی سیستەمدا بەکارهێنرا. شێوازی نەتەوەپەرەستی شیعە، دەیتوانی وانە لەمانە وەربگرێت، ئێمە وا بیرمان دەکردەوە.
هەروەها ئەویش لە هەمان چارەنووسێکدایە. ڕوونە کە ئەم عەقڵیەتی دەوڵەت-نەتەوە، عەقڵیەتی دەسەڵاتداری لە هەموو شوێنێکدا وەک یەکە. ئەم هێزی دەسەڵاتداری و دەوڵەتیە واتە شەڕ. ڕاست نییە تەنیا لە ڕووی کەسایەتی نەتانیاهۆ و خامنەییوە پێناسەی ئەم بابەتە بکەین. ئەوان نوێنەرایەتی سیستەم، عەقڵیەت و سیاسەتێک دەکەن. ئەم سیستەمە دەبێ وەک خۆی ببینرێت. ئەو سیاسەت و عەقڵیەتە دەبێ بە باشی هەڵسەنگێندرێت. ئەمە دەبێتە هۆی دەرئەنجامێکی جددی بۆ مرۆڤایەتی. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە بە دەریایەکی خوێن و ئێستا تا دێت جددیتر دەبێتەوە. زیانەکانی گەلان دەگرێتەوە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی ئیسرائیل وەک هێزێکی لێدەر لە پێناو بەرژوەندییەکانی بەکار دەهێنێت، ئەو پێکهاتە سیاسییە دەگۆڕێت کە بە جەنگی جیهانی یەکەم لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە بەسەر گەلاندا دامەزرا، لە چوارچێوەی پێویستییەکانی ڕێگای وزە کە هەوڵی دامەزراندنی دەدەن، کە گوزارشت لە هەژموونی ئیسرائیل دەکات هەموو شت دەگۆڕن. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش بە هەر شێوەیەک بێت بەردەوامن لە هێرشەکانیان. ئیسرائیل بە تەنیا نییە، لە پشت ئیسرائیلەوە ئەمریکا لە هاوکاری و پشتیوانیدایە، ناتۆ و بەریتانیا هەیە. پێکەوە سیستەمەکە بەڕێوەدەبەن. بەڵام ئەڵمانیا، فەرەنسا، هەموو ئەوروپاش لە پشت ئەم شەڕەو هەن. ئەوان پێشتر پشتگیری خۆیان دەربڕیوە. لەمەوە تێدەگەین کە هەرکەسێک نەیەوێت تەسلیمیان ببێت، لەناوی دەبەن. ئەوان تەسلیمیەتیان بەسەر دەسەڵاتی ئێستای ئێرانیان سەپاندووە. نەدەبوو پرۆسەکە بگاتە ئاستی سەپاندنی تەسلیمیەت. کاتێک دەگاتە ئەو ئاستە، ناتوانرێت بڵێن: "ئەمە بە زۆر بەسەرمدا دەسەپێنرێت، ناچارم چی بکەم". دەبوو لە سەردەمی خۆتدا هەموو شتێکت لەبەرچاو بگرتبا، لە سەردەمی خۆیدا سیاسەتێکت بخوڵقاندبا. ئێوە ئەم زەمینەیەتان لەناو دەبرد. ئێوە دەبوو عەقڵیەت و سیاسەتێکی وەهاتان لە ئێراندا بەکار بهێنایە کە زەمینە و دەرفەتی ئەو جۆرە دەستێوەردانانەی نەدابا. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی ئێران. ئیوە فشارەکانتا لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا زۆرتر کرد. لێرەدا هەموو ئەو فشارانەی کە بە سەر کۆمەڵگادا سەپاندت بوو بە هێرش و بە سەر خۆتدا هاتەوە. بە واتایەکی تر چارەسەری هەبوو نەک بڵیی چارەسەری نەبوو. دەتتوانی هەندێک گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک بکەیت. ژنان ٢ساڵ لەمەوبەر سەرهەڵدانیان کرد و گوتیان 'ژن، ژیان، ئازادی'. گەنجان پشتگیریان کرد، کۆمەڵگا بەهەمان شێوە پشتگیریان لێکردن. ئەوان دەیانویست هەندێک بە ڕاحەتی بژین. بۆچی لەو کاتەدا وتتان ئێوە چیتان دەوێت؟ با بە ئازادیی بژین. ئایا ئەوان بە هیچ شێوەیەک مافیان نییە؟ بەڵام بە شێوەیەکی زۆر توند وڵامی ژنان و کۆمەڵگاتان دایەوە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەمەیە. ئەو دەرئەنجامانەی کە ئایین پەرەستی، نەتەوەپەرەستی و ڕەگەزپەرەستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستیان کردووە، بەم شێوەیەن. لە کاتێکدا کوردان هەوڵیاندا، گەلانی دیکە هەوڵیان دا، داواکاریان کرد، یانێ ڕێگای چارەسەری هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگاچارەی پێشەکەش کردووە، دیموکراتیزەکردن، نەتەوەیەکی دیموکراتیک. بەڵێ با ئیسلامی بێت، بەڵام دەتوانێت دیموکراتیک بێت. تەنانەت ڕێبەر ئاپۆ پەیماننامەی مەدینەی وەک بەڵگەیەک کە دەبێ هەڵسەنگێندرێت، پێشکەش کردووە و لەسەر ئەو بنەمایە داوای دیموکراتیزەکردنی کرد. بەڵام گوێیان نەدا بەو ڕێگە چارەسەرانە، بەپێچەوانەوە یاسایەکی توند سەپێندرا. لە ئەنجامدا ئێران ئێستا ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە. ڕوونە کە سیستەم بڕیاریداوە و ئەم دەسەڵاتە دەگۆڕێت. هیچ ڕێگایەکی تر بوونی نییە.
هەروەها لە لایەکی ترەوە ئیسرائیل دەڵێت: "بە لاواز کردنی نەیارەکەم، ئاسایشی خۆم مسۆگەر دەکەم." هەروەها حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، بە لاواز کردنی گەلان، ئاسایشی خۆم دەپارێزم. یانێ عەقڵیەت هەمان عەقڵیەت بوو. بەڵام ئاسایش بەو شێوەیە بەدەست نایەت. ئاسایش پێکەوە دەبێت. ئەگەر کۆمەڵگای جولەکە بە ئازادی بژی، ئەگەر دەوروبەرەکەی ئازاد بێت، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد بن، دەتوانن بە ئازادی لەگەڵ یەکتر بە یەکگرتوویی دیموکراتیک بژین. ئەگینا بە چەوساندنەوە و کۆیلەکردنی هەموو گەلان، ئازادی و ئاسایش بەدی نایەت. جولەکەکان لە بەرەوپێشبردنی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزم بەکاریگەر بوون. گوتیان، کۆمەڵگایەک کە کۆمەڵگایەکی تر لەناو ببات، ناتوانێت بە ئازادی بژیت. بەڵێ، لەوانەیە ئێستا لە رێگەی سەربازیەوە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، پێدەچێت لەڕێگەی وزەوە هەروەها ئەنجامێک بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەمە نابێتە ئازادی کۆمەڵگەی جولەکە و ئازادی ئیسرائیل. دیسان دەڵێم ئاسایش لە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکدایە، لە یەکگرتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. ئەو پێشنیارە چارەسەرییەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، تاکە پێشنیارێکە کە بتوانێت ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد بۆ گەلان بەدی بهێنێت.
پەیوەست بە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
گەلی کورد لەم بوارەدا ئەو کەسانە بوون کە زۆرتر بە بەرپرسیارانەوە هەستان. پێشتر گوشاریان لەسەر بوو، بەرخۆدانیان کرد. لەم دواییانەدا وتیان ئەگەر گوشارەکان بەردەوام بکەن بەرخۆدان دەکەین. لە هەمان کاتدا هەمیشە زەمینەیان بۆ گۆڕانکاری لە بەرامبەر گوشارەکاندا بۆ جێبەجێکردنی دیموکراتیزە بوون ئامادە بوو. نیشانیان دا کە ئەوان لەگەڵ توندوتیژی و ململانێ نین. هەڵوێستی کۆمەڵگای کورد لە ڕۆژهەڵات هەڵوێستێکی باشە. یانێ هیچ شتێکی جیاوازتر لە ژیانێکی ئازادیان قبوڵ نەدەکرد، پێداگرییان لەسەر ژیانێکی ئازاد و بەدەستهێنانی مافە دیموکراتیکەکانیان دەکرد، لەکاتی پێویستدا بە بەرخۆدان هەڵوێستی خۆیان نیشان داوە، بەڵام زۆر هەوڵیاندا لە ڕێگەی دیموکراسی و سیاسییەوە گۆڕانکاری بەدیبهێنن. ئەمە هەڵوێستێکی دروستە. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانم ئەمە بڵێم؛ بانگەوازیمان بۆ هەموو بزووتنەوە کوردییەکان بەم شێوەیەیە: "ئەم دۆخە دۆخێکی نوێیە. ڕووداوەکانی ئێران دۆخێکی نوێیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ هەموو کوردستان. هەر لەسەرەتاوە بزووتنەوەکەمان، ڕێبەر ئاپۆ، بەردەوام داوای یەکێتی نەتەوەیی کردووە. وتیان با لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا ئەم کارانە بکەین. ئێستا بۆ بەستنی ئەم کۆنگرەیە کاتی خەباتە و لە دەوری ئەم کۆنگرەیە یەکێتی نەتەوەیی بنیات بنێن. ئەگەر ئێستا نەتوانین ئەم کارە بکەین کەی دەیکەین؟ بۆیە پێویستە هەموو پارتە کوردییەکان، هەموو وڵاتپارێزان لە چوارچێوەی پێوەرە نەتەوەییەکاند، سیاسەتێکی لەو شێوەیە بە بنەما بگرن. پێویستە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردستان بدرێت. پێویستە هەر بابەتێکی شەخسی و حیزبی بخرێتە لایەک، دەبێت هەمووان پێکەوە تێدا بەشداری بکەن. لە لایەکی ترەوە بە تایبەتی دامەزراوە، ڕێکخراوەکان و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت یەکگرتوویی خۆیان پێک بهێنن، بە یەک دەنگی بچنە پێشەوە، ئێستا کاتی خۆیەتی. دەبێت هەوڵبدەن ئەم کارە بکەن. بەم داواکارییەوە بانگەوازی پەژاک هەیە. ئێمە ئەو بانگەوازییە بە ڕاست و مانادار دەبینین. بۆ نمونە هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان، هەموو وڵاتپارێزان دەبێ خاوەن یەک هەڵوێست بن. ئەگەر ئێستا یەکبگرن، گەلەکەمان قازانجی زۆر دەکات. با بە هێڵی ژیانی ئازاد و سیاسەتی دیموکراتیک، یەکێتی نەتەوەیی کورد دابمەزرێنن، لەم کەشوهەوای شەڕەدا زۆرترین قازانج دەکەن. بە دڵنیاییەوە، بانگەوازی ئێمە، بۆ هەموو لایەنەکان ئەوەیە. ئێمە ئەم بانگەوازییە بۆ هەموو پارتیە وڵاتپارێزەکانمان دەبینین. کاتی کردەوەی هاوبەشە، کاتی یەکگرتن و یەکڕیزییە.
هەروەها دەمەوێت بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمە بڵێم: "بێگومان دۆخێکی مەترسیدارە. ڕوون نییە کە دواتر چی ڕوودەدات، دەبێت زۆر وریا و ڕێکخراوەیی و بەئامادەکاری بن. کۆمەڵگا دەبێت ئاسایش و پاراستنی خۆی مسۆگەر بکات. پێویستە پشتگیری و پێکەوە ژیان بەهێز بکات. بەڵام تا دەتوانن دەبێت لە دۆخێکی شەڕ نزیک نەبنەوە، پێویستە بە وریاییەوە نزیکی دۆخەکە ببنەوە. قەت نابێت لە هێڵی نەتەوەیەکی دیموکراتیک لابدات. دەبێت یەکێتی گەلەکەی بنیات بنێت، ڕێکخراوەیی بوونی لە پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ هەموو گەلانی ئێران لەسەر بنەمای بنیاتنانی بەڕێوەبەریەکی هاوبەشی دێموکراتیک بنیات بنێن. یەکیەتیی دێموکراتیکی ئێران زۆر گرنگە. گەلی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕاپەڕینێکی گرنگیان بەڕێوەبرد. هەروەها دەتوانن پرۆسەیەکی هاوشێوەی یەکێتی دیموکراتیک بەڕێوەببەن و باوەڕیان بە خۆیان هەبێت. وریا بن نەکەونە ناو شەڕێکی نابەجێەوە، بەڵکو دەبێت هەمیشە ڕێوشوێنی ئەمنی و ئاسایشی خۆیان لەبەر چاو بگرن. هەروەها دەبێت بزانن و دڵنیابن کورد لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە پشتیوانیان لێدەکات. پاڵپشتیەکانیان بۆ گەلی کوردی ڕۆژهەڵات دەبێت و هەتا کۆتایی پشتگیریان دەکەن. دەبێت باوەڕیان بە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانیان هەبێت.
کاریگەری لەسەر تورکیا
دەوڵەت باخچەلی باسی لە کاریگەرییەکانی شەڕی ئیسرائیل لەسەر تورکیا کرد. هیچ پێویست ناکات من هیچ بڵێم. پێشتریش گوتوومە کە کاریگەری قسەکانی دەوڵەت باخچەلی کەم بووەتەوە.
لە ڕاستیدا دوای قسەکانی دەوڵەت باخچەلی، چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد یەکێک لە دوو شت ڕووبدات. یەکەم، ئەگەر ئەمە بێت، ئەوا هەڵوێستی دروست چییە؟ دەبوو بە خێرایی ڕوویان لەمە بکردایە. دەبوو بەخێراییەوە دەستیان بە تێکۆشانی دیموکراتیزەکردن بکردایە، بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە هەرێمێکی دیموکراتیک، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کە زەمینە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە تورکیا خۆش نەکات. ئەوانەی ئەم کارەیان نەکرد دەبوو تووشی شۆک ببن. دەبوو بکەونە ناو ترس و مەترسیەوە. مانای چییە؟ دەڵێن؛ ئەم هێرشە لە هەمان کاتدا دەکرێتە سەرمان. ئێمە گەمارۆدراوین. یانێ لە چواردەورمانەوە ڕێگەمان لێ گیراوە.
لە باشوورەوە لە سوریا، لە ڕێگەی لوبنانەوە گەمارۆدراون. ئێستا لە ڕێگەی ئێرانەوە گەمارۆ دەدرێین. ئەگەر بەڕاستی باسی ئەم بابەتەیان بکردایە، دەکەوتنە ترس و مەترسیەوە. دەبوو ئەگەر هەڵوێستی دروست نیشان نەدرابا وەکوو تەقینەوەیەک کاردانەوە نیشان بدرایە بەڵام ڕووی نەدا.
دەوڵەت باخچەلی وتی: "لە دوو شوێن بوو بە ڕۆژەڤ." پاشان نەما. نەیانکردە ڕۆژەڤ، باسیان نەکرد. لەم چوارچێوەیەدا سیاسەتێکیان دروست نەکرد. بەڵام دەوڵەت باخچەلی ڕاستی باسکرد. با بە ڕوونی ئەمە بڵێین. کاتێک دەڵێن، ئەوان دەڵێن: 'هەڕەشە دەکەن'. ڕێبەر ئاپۆ باسی دەکرد، دەیانگوت هەڕەشەمان لێدەکەیت؟ حکومەتی ئێستا، ناوەندی نەتەوە پەرەستی بەو شێوەیە لێی تێدەگەیشتن. ئێمە نایڵێین. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەڵێت. واتە هەرچی تێبگەن، چۆن لێی تێدەگەن، با بەو شێوەیە بێت.
بەڵێ ئەوەی دەیڵێن ڕاستە. تورکیا گەمارۆ دراوە. ئەوە ئێران و تورکیا بوون کە کرانە ئامانج. ئێستا ئێران کراوەتە ئامانج. ئەوکات نۆرەی تورکیا دەبێت. هێرش بۆ سەر ئێران بە دڵنیاییەوە دەبێت بە هێرشکردنە سەر تورکیا لێکبدرێتەوە.
پێویستە تورکیا ئەم ڕاستییە بزانێت: "هێرشەکانی ئێستا، هەروەها هێرشەکانی دوای جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ـەوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان پێکردووە، یانێ بۆ ئەم مەبەستەیە: "دەیانەوێت هەموو ئەو پێکهاتە سیاسیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پشتیان بە یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ڕووسیا بەستبوو، هەموو لەناوببەن."
دەتوانین بڵێین ئیسرائیلیش لەو کاتەدا دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٨دامەزراوە، بەڵام بە مەبەستێکی جیاواز. ئێستا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە پێ سپێدراوە. وەک سیستەمێک ڕۆڵی پێدەگێرن. پێشتریش وتوومە، بەڵام شایەنی ئەوەیە بڵێم: "ناسیۆنالیزمی عەرەبی، ناسر پەرەستی، بەعس، قەزافی، هەموو جۆرە ناسیۆنالیزمێک، هەر جۆرە ناسیۆنالیزمێکی دەوڵەت نەتەوە لەم پرۆسەیەدا لەناوچوون. هەروەها هەموو ئایین پەرەستیەک لەسەر بنەمای قاعیدە، داعش و ئیخوان موسلیمین و پشتوێنی سەوز دامەزران، هەموو لەناوچوون. هەموو شتێک کە لەسەر بنەمای ئێرانی شیعە و ناسیۆنالیزمی فارس و ئایینی شیعە بنیات نرابوو، تەنانەت بە لوبنانیشەوە، خەریکە لەناو دەچێت. بە شێوەیەکی لێدەکەن کە هیچ بەردێک لە شوێنی خۆیدا نەمێنێتەوە. با سەرەنج بە دۆخی سەدام حسێن بدەین. سەیری دۆخی ئیدارەی حافز ئەسەد و بەشار ئەسەد بکەن. با سەیری ڕووداوەکانی وڵاتانی تر بکەین. تەنانەت شوێنەوارەکانیش لێناگەڕێن. هێرشێکی وەها گەورە لە ئارادایە.
کۆماری تورکیا پێشەنگایەتی لە هەموو ئەمانەدا کردووە. شانازییان بە خۆیانەوە دەکرد و دەیانگوت 'ئێمە پێشەنگایەتی دەکەین'. لەم هاوسەنگییە جیهانییەدا، یەکەم دەوڵەت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرا، کۆماری تورکیایە. پشتی بە شۆڕش و شەڕی گەل بەستبوو. دژی بەریتانیا، فەرەنسا و یۆنان، دژی یەکێتی سۆڤیەت شەڕی کرد و لەسەر بنەمای تێکۆشان، لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا ڕێکەوتنی کرد و بوو بە دەوڵەت. کۆمار بەم شێوەیە دامەزرا. بۆچی بەریتانیا و فەرەنسا کۆماریان قبوڵ کرد؟ بەو مەرجەی کە دژی یەکێتی سۆڤیەت بجەنگێت. و تورکیا ئەمەی قبوڵ کرد، دەوڵەت دامەزرا. پاشان هەموو ئامانجەکانی بریتی بوون لە ١- تێکۆشان دژی یەکێتی سۆڤیەت، ٢- پێشەنگایەتی لە گەشەپێدانی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. یەکێتی سۆڤیەت رووخا. هیچ هێزێک لەوێ نەمابوو بۆ شەڕکردن کە لەگەڵیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە. ئەو پێکهاتە دەوڵەت نەتەوانەی کە بە پێشەنگایەتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیات نرابوون، یەک لەدوای یەک هەڵوەشێنرانەوە. ئەوەی دواجار کۆتایی بە پاشایەتی هێنا شۆڕش بوو، حکومەتی ئیسلامی دامەزرا؛ ئەمەیە کە بەسەریدا هاتووە. بۆیە دامەزراندن لە تورکیا لە دەرەوەی ئەمەدا نییە. ئەو پلانەی کە بووە هۆی جەنگی جیهانی یەکەم، پلانی بنیاتنەرانی ئەم سیستەمە جیاواز بوو.
بەڵام تورکیا پێشکەوتنێکی جیاوازی کرد، پشتی بە بوونی یەکێتی سۆڤیەت بەست و لەگەڵ هێزەکانی دیکەدا کەوتە تێکۆشانەوە و لەگەڵیان ڕێککەوتنی کرد. ئێستاش هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە بەردەوام بێت. ئیتر پێویستیان پێی نییە. بۆیە هەڵوێستی ئێستای تورکیا قبوڵ ناکەن. دەیخەنە بن گوشارێکی زیاترەوە، یانێ دەیخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. بەڵێ چووە ناو ناتۆ، بەو شێوەیە تورکیا پێشکەش بەم سیستەمە داگیرکارییەوە کرا، ئەمە بۆ ئەوان دیارە بەس نییە. ئەوان دەیانەوێت زیاتر تاڵانی بکەن. ئەوان دەیانەوێت لەوە زیاتر دەسەڵاتداری خۆیان بەسەردا بسەپێنن. یانی حکومەت و سیستمی دەسەلاتداری ئێستا ناتوانێ لە بەرامبەر ئەمەدا خۆی ڕابگرێت.
ڕێگەی ڕزگاری چییە؟ بە دڵنیاییەوە دیموکراتیزبوونە. نەهێشتنی ئەم مەترسی و هێرشانە بە پێکهێنانی بونیادێکی دیموکراتیکانەی تورکیا دەبێت. لە بنکی ئەمەشەدا ئازادی کوردان هەیە، ئازادی عەلەوییەکان، ژنان...هتد هەیە. دەبێت تورکیا بە ڕاستی ببێتە وڵاتیكی دیموکراتیکی. بەم شێوەیە دەبێت و سەلامەت لێی دەردەچێت.
بەم شێوەیە دەبێت هێز و پێشەنگایەتی لە پێشکەوتنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات. بەم شێوەیە هیچ زەمینە و پاساوێک نییە بۆ ئەوەی دەستوەردانی دەرەکی تێیدا بکرێت. ڕێگەیەکی دیکە نییە. گەر ئەمە نەکات وەک ئەوەی هەمووجارێک گوتومانە ڕەنگە ئەمە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت. یا ئەوەیە ملکەچی هەژموونێتی ئیسرائیل ببێت یان ئەوەتا لەبەرانبەر شەڕ بکات. رێگەی سێهەمینی نییە. گەر ئەم دوو ڕێگەیەیی ناوێت، ئەوکاتە تاکە ڕێگە ڕیگەی دیموکراتیکبوونی تورکیایە؛ کە ئەوەیش لەسەر بنەمای ئازادی کوردانە. هەربۆیە چارەسەرییە پێشنیارکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگەی ڕزگاریییە. ڕێبەر ئاپۆ تاکە چانسی ڕزگاری تورکیایە. کاتێک باسی ئەمە دەکەین، هەندێک دەڵێن، 'تەنها ئەوان مافیان بۆ خۆیان دەوێت، کورد هەمیشە خۆی گەورە دەکات’، یان دەڵێن، 'ئەوان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت، ئایا مرۆڤ بۆ ئاستی ئازادکردنی کەسێک لە زیندان کورت دەکاتەوە؟' چ پەیوەندییەکی بەوەوە هەیە. ئەم جۆرە قسانە قسەی بەتاڵن. قسەی نەفامەکانن کە لە هیچ تێناگەن.
هەندێک کەس ڕەخنە لە هەندێک لە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەگرن کە لە ئیمراڵیدا بە دیل گیراوە. ڕەخنە چییە؟ هەموویان ماوەی ٥٠ ساڵە دووژمنی سوێندخواردەی ڕێبەر ئاپۆن. ئێستاش کە پێشکەوتنەکان لە چوارچێوەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا ڕوودەدەن، دەمامکەکانیان دەکەوێتە خوارەوە. ڕوون دەبێتەوە کە تا ئێستا کێ چی کردووە. هەر بۆیە دەترسن و هەوڵی ڕەشکردنی دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەدەن. ئەمە هەڵمەتێکی چەواشەکارییە. لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نییە.
شەهیدانی مانگی حوزەیران و زیلان؛ هێڵ هەمان هێڵە. ڕێباز گۆڕاوە
مانگی حوزەیران مانگی فیداکارییە. ئێمە دەزانین ئەو کاتەی هەڤاڵ زیلان چالاکی کرد، تازە بەشداری ڕێزەکانی پەکەکە ببوو. لە ماوەیەکی هێندە کەمدا چۆن توانی میراتێکی لەم شێوەیە بئافرێنێت؟ هەروەها لە ئێستادا لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ سەماداین. ئەم مانگە مانگی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان و هەڤاڵ ئولاشە. یادی هەڤاڵ ڕاپەڕینیش دەکەمەوە.
لە کەسایەتیی هەڤاڵ زیلان و سەمادا بە خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران دەکەمەوە. شەڕ و بەرخۆدان لەسەر هێڵی فیداکاریی و قارەمانییەتی ڕێچکەی گرت. ئێستاش بەرخۆدانی ئاشتییە، ئەگەر تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیش لەسەر هێڵی فیداکاری ڕێچکە بگرێت سەرکەوتوو دەبێت. هێڵ هەمان هێڵە. ڕێباز گۆڕاوە، هەر ئەوەندە.
هەربۆیە ئەو شەهیدانەی ئێمە هەم ئەم پڕۆسەی گۆڕان، گۆڕانکاریی و سەرلەنوێ ژیانەوە ڕۆشن دەکەنەوە، هەمیش نیشانیاندا پێویستە لەسەر چ هێڵێک تێکۆشان بەڕێوەببرێت. بەشێوەیەکی ڕوون نیشانیانداین.
پێویستە ئەم ڕاستییە باش بزانین. لەسەر ئەو هێڵە پێویستە گەلی ئێمە خاوەندارێتیی بەهاکانی بکات. خاوەندارێتیی شەهیدانی بکات. هەوڵبدات بەڕاستی لێیان تێبگات. شەهیدانی مانگی حوزەیرانیش بەم شێوەیە ڕێگاکەیان نیشاندا. ئێمە چەندە بەدروستی لەوان تێبگەین، ئەوەندەش هێڵی ئاپۆیی لەخۆماندا بەرجەستە دەکەین. ئەگەر تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بە ڕێبازی ڕاست و کاریگەر درێژە پێبدەین، لە هەموو هەلومەرجێکدا سەرکەوتوو دەبین. هەربۆیە هێڵی شەهیدانمان ئەو هێڵەیە کە هەمیشە ڕێنیشاندەرمانە و سەرکەووتوومان دەکات.
لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی تر لە کەسایەتیی هاوڕێ زیلاندا یادی هەموو شەهیدانی حوزەیران و کۆی شەهیدانمان دەکەمەوە، ڕۆژی فیداکاریی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم؛ بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەم خاوەندارێتیی لە بەهاکانی ئازادیی شەهیدان بکەن، بەرەو پێشیان بەرن."