لە میونخ هێرشە کیمیاوییەکان ئیدانە کرا
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک هێرشە کیمیاوییەکانی سوپای تورک بۆسەر گۆرەپانەکانی گەریلا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک هێرشە کیمیاوییەکانی سوپای تورک بۆسەر گۆرەپانەکانی گەریلا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.
کوردانی شاری میونخی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (KCDK-E) لە گۆڕەپانی سێندلگێری مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە کیمیاییەکانی سوپای تورک لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان گردبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا کە پانکارت بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ئاڵاکانی یەپەژە بەرزکرابوونەوە، بە پەیام و قسەکردن هێرشەکانی سوپای تورک شەرمەزار کرا و بانگەوازی لەکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا کۆتای بە بێدەنگییەکانی لە ئاست پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بهێنێت.
چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتای هات.