کۆبوونەوەی سیناتۆرانی ڕۆما: ڕۆژئاوا مۆدێلێکی نموونەییە
دادگای هەمیشەیی گەلان (The Permanent Peoples' Tribunal-PPT) ئەو بڕیارانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە کە لە ٥٤ـەمین دانیشتنی بڕۆکسلدا وەریگرت.
دادگای هەمیشەیی گەلان (The Permanent Peoples' Tribunal-PPT) ئەو بڕیارانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە کە لە ٥٤ـەمین دانیشتنی بڕۆکسلدا وەریگرت.
دادگای هەمیشەیی گەلان- PPT بەمەبەستی گوێگرتن لە شایەتحاڵان سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە لە ڕۆژئاوا ئەنجامدراون لە ٥-٦ـی شوباتی ٢٠٢٥ لە برۆکسل کۆبووەوە.
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە بڕیارە وەرگیراوەکان، لە ئینستوتی سانتا ماریا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە نوسەر و ڕۆژنامەوان ماریا فۆرتی بەڕێوەی دەبرد، سیناتۆر تینۆ ماگنی، خالید عیسا، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و یەڵماز ئۆرکان نوێنەری UIKU بەشداربوون.
لە کۆنگرەکەدا کە لەژێر ناوی 'نموونەی ڕۆژئاوا بۆ داهاتوووی سووریا'بەڕێوەچوو، لە دادوەرانی دادگاکە هەریەک لە؛ گیاسینتۆ بیسۆنی سەرۆکی پێشووی بەشی دادگای باڵا و دۆمنیکۆ گالۆش ئامادەبوون.
گیانی تۆنۆنی کە لە ساڵی ١٩٧٩ـەوە سکرتێری گشتیی دادگای هەمیشەیی گەلانە، لە پارێزەرانی دۆزەکە بەناوی یەکێتیی ژوورەکانی سزای ئیتاڵیا ئینزۆ مانزۆنی، چاودیری نێونەتەوەیی و باربارا سپینەلی هاوسەرۆکی پارێزەرانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیی ئەوروپا (EDLH)ـیش بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بە بەڵگەکران
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە پڕۆسەی دادگاییکردنەکەدا، دادگا بە پشتبەستن بە بەڵگە و شایەتحاڵەکان هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوە تایبەتەکان کردووە و لێکۆڵینەوەی لەو پێشێلکارییانە کردووە کە ئەنجامدراوە.
شایەتحاڵ و بەڵگەنامەکان لە دادگاکەدا هاوکاربوون، لەوەی بەرپرسیارێتیی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئاشکرا ببێت.
ڕۆژئاوا مۆدێلێکی نموونەییە بۆ سوریا
لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەکرا، پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی لە ڕۆژئاوا کە لە قۆناغێکی هەستیاری تێپەڕین بە دیموکراسییدایە، بۆ بونیاتنانی داهاتووی سوریا دەتوانێت ببێتە مۆدێلێکی نموونەیی.
گیانی تۆنۆنی، سکرتێری گشتیی دادگای هەمیشەیی گەلان ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوا لەڕووی یەکسانیی ڕەگەزی، دیموکراسی و خۆبەڕێوەبەرییەوە ئەزموونێکی گرنگ بەدەستهێندراوە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش مۆدێلەکە لە پراکتیکدا بەردەوامە.
هێرش کراوەتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی
گیاسینتۆ بیسۆنی یەک لە دادوەرانی دادگاکە ئاماژەی بەوەدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بە پاساوی 'تیرۆر' هێرشکراوەتە سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و باڵەخانەی مەدەنی. بەمەش هێرش کراوەتەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی.
باربارا سپینێڵی، یەکێک لە پارێزەرانی ناو دادگاکە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ترس لەناو ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەدا بڵاوبووەتەوە کە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کاردەکەن.
ڕۆژئاوا وانەی دیموکراسی دەڵێتەوە
پارێزەر ئیزۆ مێنزۆن دوای پێشکەشکردنی تێبینییەکانی خۆی لە دادگاکە، وتی، "ڕۆژئاوا سەرەڕای سەختییەکانیش لە ڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە وانەی دیموکراسی بە هەمووان دەداتەوە."
لەپێناو پێکەوەژیان
خالید عیسا، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی، "ئەو هەوڵەی کە ئێمە پێشتر بۆ پاراستنی خاک و سیستەمەکەمان داومانە، لە ئێستا بۆ پێکەوەژیان دەیکەین و درێژەی پێدەدەین."
پرسی متمانەی کۆمەڵگە و پرۆسەی چارەسەری
یەڵماز ئۆرکان، نوێنەری UIKI ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کرد کە پەکەکە ئەنجامی داوە و وتی، "بەهۆی سیاسەتەکانی پێشووی دەوڵەتی تورکەوە لەگەڵ کۆمەڵگە، کێشەی متمانە هەیە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ سوورە لەسەر سیاسەتی ئاشتی."