کەمپینی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بە گڕوتینەوە پێشوازیی لێکرا. گەلانی کورد، عەرەب، سوری، ئەرمەنی و گەلانی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گردبوونەوە و هەڵمەتیان برد بۆ پێکهێنانی بزاوتێکی ئاشتییانە. زانیارییەکان سەبارەت بە چەند چالاکییەکی سەرەکیی کەمپینەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەو شێوەیەن.
٧ـی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج سیمینارێکیان لەسەر داگیرکاری، هێرشەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردن پێشکەشکرد.
تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕی حەسەکە لە هەرێمی تل تەمر لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دوو کۆبوونەوەی جیاوازیان ئەنجامدا.
یەکێتیی ژنانی تەبقا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەوان بەشدارن لە کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە لە تەواوی جیهان دەستیپێکردووە.
١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سەر بە تەڤ-دەم پشتیوانی هەڵمەتەکەیان کرد. کۆنگرەی ستاریش ڕایگەیاند بەشداری لە کەمپینەکە دەکەن. دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تایبەت بە کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و بەشداریی هەڵمەتەکەیان کرد.
١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عەفرین و شەهبا بە یاوەریی کەسایەتییەکانی ناوچەکە بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کرد. دانیشتووانی باشووری کانتۆنی حەسەکە بە ڕێپیوانێک، یەکێتیی ژنانی ئێزدیی رۆژئاواش ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و تێیدا پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپینەکە دەربڕی.
دەستپێشخەریی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا لە قامیشلۆ چالاکیی خێمەدانانیان دەستپێکرد.
دەستپێشخەریی سوریای ئازاد بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستپێشخەریی پارێزەرانی سوریای پاراستنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا پانێڵێکیان بەڕێوەبرد.
١٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
یەکێتیی ژنانی گەنج لە ڕەقە لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا وۆرکشۆپێکیان ڕێکخست.
گەلی منبج بەمەبەستی پشتیوانی لە کەمپینەکە، خێمەی چالاکییان هەڵدا.
١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
کۆنگرەی ستار بەناوی ڕێکخستنەکانی ژنان لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیرییان لە کەمپینەکە کرد.
تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج بۆ ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.
٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
خەڵکی حەسەکە لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ناوەندی کلتوور و هونەریی تل-تەمر لەگەڵ تەڤگەری هیلالی زێڕین چالاکییان ڕێکخست. ئەنجوومەنی منبج و تەبقای کۆمەڵگەی ژنانی زەنوبیا بە ڕاگەیاندراوێک ڕایانگەیاند کە تێکۆشانەکە گەورە دەکەن.
٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
تەڤگەری هیلالی زێڕین، دەستەی کلتوور و هونەر، یەکێتیی هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، کۆمیتەی وێژەڤانان و تەڤگەری کلتوور و هونەری مێزۆپۆتامیا بە ڕاگەیاندراوێک بەشدارییان کرد و پشتگیرییان بۆ کەمپینەکە دەربڕی.
لە دێرەزۆر کۆمەڵگەی ژنانی زەنوبیا دژی ستەمکاریی سەخت ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و بانگەوازییان کرد بۆ بەگڕوتینەوە بەشداریکردن لە کەمپینەکەدا.
٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لە کانتۆنی کۆبانی بە سەدان کەس لە ناوەندی شارەکە و لە گۆڕەپانی شەهید عەگید گردبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی حەسەکەش ڕایانگەیاند کە هاتوونەتە پاڵ هەڵمەتەکە.
٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لەژێر داواکاریی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە عەین عیسا بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەنجوومەنی بنەماڵە شەهیدەکانی کانتۆنی فوڕات بڕیارداریی خۆیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.
خەڵکی شرین لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بە پێشەنگایەتیی خوێندکار و لاوانی هەرێمی کانتۆنی شەهبا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو و داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەنجوومەنی بنەماڵە شەهیدەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە کانتۆنی تەبقا، منبج و عەفرین-شەهبا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییان بۆ فراوانکردنی تێکۆشانەکە کرد.
٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستپێشخەری ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالانی سوریا لە حەلەب چالاکی خێمەدانانی سێ ڕۆژەیان دەستپێکرد.
٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئەنجوومەنی بنەماڵە شەهیدەکانی ڕەقە خێمەیان هەڵدا.
١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بە دروشمی 'ئێمە بە ڕوحی نەتەوەی دیموکراتیک باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەپارێزین، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدیدێنین' فێستیڤاڵی کلتوور و هونەر ڕێکخرا. لە فێستیڤاڵەکەدا ڕاگەیاندرا کە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنن بە نەوەی نوێ.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە حەسەکە چالاکیی خێمەدانان بۆماوەی حەوت ڕۆژ دەستیپێکرد.
١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لە ڕەقە دایکانی ئاشتی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
کۆردیناسیۆنی عەفرین و شەهبای کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەوڵی'ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' پانێڵێکیان ڕێکخست.
١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر رێپێوانێک بەڕێوەچوو و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجوومەنی ژنانی زەنوبیا و کەسایەتییەکانی هەرێمکە بەشدارییان کرد.
بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دێرەزۆر پانێڵێک ڕێکخرا.
١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بە پێشەنگایەتیی تەڤ-دەم ـی عەفرین و شەهبا لە دژی گۆشەگیریی ڕەها ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
خەڵکی هەرێمی بێژاهی لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئەنجامدا.
٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنجی دێرک بۆ ناساندنی فکری ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەکی کتێبیان کردەوە.
٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لاوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە و بەهێزکردنی هەڵمەتەکە سێ ڕۆژ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
تەڤگەری هیلالی زێڕین و ناوەندی کلتوور و هونەری باقی خدۆ کۆنسێرتێکیان ڕێکخست.
لە ڕمێڵان بەهەمان مەبەست بە بەشداریی ٤٠٠ فێرخواز چالاکییەک ڕێکخرا و تێیدا داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستپێشخەریی پارێزەرانی سوریا بۆ پاراستنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک، هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییان بۆ ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی کرد.
٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
کۆمەڵگەی ژنانی زەنوبیا پێشانگایەکیان بۆ کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە ڕەقە بە بەشداریی ئەندامانی یەکێتیی دکتۆرانی سوریای باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەندامانی یەکێتیی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.
١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە قامیشلۆ لە چوارچێوەی 'رۆژانی کتێبی ئۆجالانی نێونەتەوەیی' چالاکی ئەنجامدران، کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە و پشتیوانی لە کەمپینەکە کرا.
١٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
ناوەندی کلتوور و هونەری هەرێمی تل تەمر و کۆردیناسیۆنی یەکێتیی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە چالاکییەکی هونەرییان ڕێکخست.
٢٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
پلاتفۆڕمی ژنانی ئیکۆلۆژیی ڕۆژئاوا بەشێک لە کتێبی 'یاداشتی دیدارەکانی ئیمراڵی'ـیان خوێندەوە.
٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
تایبەت بە تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ فەلسەفە، ئەدەب و هونەر سیمینارێک پێشکەشکرا و گەلێک کەسایەتی، ڕۆشنبیر و خوێندکار ئامادەبوون.
٢٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە بە مەبەستی پشتیوانی لە هەڵمەتەکە پانێڵێکیان ڕێکخست.
٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
کۆنگرەی ستار و ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکیی سێ ڕۆژەیان دەستپێکرد.
٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەزار و ٢٥ پارێزەری سوریا سەردانی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەییان کرد.
٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بە هاوکاریی دەستپێشخەریی پارێزەران بۆ پاراستنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، یەكێتیی تەندروستیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نامە بۆ زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهان نێردرا.
٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئەنجوومەنی بنامەڵە شەهیدەکانی کانتۆنی منبج کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی گەل بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کەمپینێکی واژووکۆکردنەوە دەستیپێکرد.
١١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج لە ناوچەی شێرانی کانتۆنی فوڕات ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئەنجوومەنی ئاین و بیروباوەڕەکانی میزۆپۆتامیا و گەلێک ڕێکخراوی ئایینی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریی خۆیان لە هەڵمەتەکەدا ڕاگەیاند.
٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە تل تەمر و زرگان بە سەدان کەس هاتنە سەر شەقام و بانگەوازیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
دەستپێشخەریەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، نامەیان بۆ عومەر زنبەر، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایان لێکرد؛ لەئاست گۆشەگیری بێدەنگ نەبێت و هەڵوێست وەربگرێت.
٢٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە کانتۆنی منبج لەژێر ناوی 'چارەسەری دۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیمراڵییە' پانێڵێک بەڕێوەچوو.
٣٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
تەڤگەری هیلالی زێڕینی کانتۆنی ڕەقە بە دروشمی 'هەڵبەست و ئەدەب لە شەپۆلەکانی ئیمراڵیدا دەگەنە یەک' لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەیەکی ئەدەبییان ئەنجامدا.
١٠ـی شوباتی ٢٠٢٤
لە ڕەقە کۆنفرانسی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا.
١٣ـی شوباتی ٢٠٢٤
لە ڕەقە بە دروشمی 'بە تێکۆشانی گەلان دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێن، دەبێتە بەهاری گەلان' کۆنفرانس بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخرا.
لاوانی کانتۆنی فوڕات لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ڕێپێوانێکی درێژیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستپێکرد.
١٤ـی شوباتی ٢٠٢٤
ژنانی کانتۆنی جزیرە کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە.
١٥ـی شوباتی ٢٠٢٤
لە چوار کانتۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە حەوت ناوەند ڕێپێوان ڕێکخرا.
١ـی نیسانی ٢٠٢٤
لە ڕەقە لەڕێی کتێبخانەی گەڕۆکەوە ٢٠٠ کتێبی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرانەوە.
٢ـی نیسانی ٢٠٢٤
لە قامیشلۆ ستاندێکی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.
٢١ـی نیسانی ٢٠٢٤
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتی لە قامیشلۆ پانێڵێکی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد ڕێکخست.
٨ـی مایسی ٢٠٢٤
بە بەشداریی سەدان خوێندکار و بنەماڵەی شەهیدان، هەروەها بەشداریی ئەندامانی کۆنگرەی ستار کۆنفرانسێک ڕێکخرا.
١٣ـی مایسی ٢٠٢٤
دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ 'پەیامێکی کراوە'یان بۆ هەشت دامەزراوەی نێونەتەوەیی نارد و بانگەوازیان بۆ کردن کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک.
١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤
یەکێتیی ژنانی گەنجی تەبقا پێشانگایەکیان کردەوە و تێیدا کتێب و وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆیان نیشاندا.
٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤
لە قامیشلۆ چالاکییەکی میوزیکی ڕێکخرا. داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گەلێک لە شارەکان هەڵسان بە چالاکی دژی گۆشەگیری و بانگەوازییان بۆ فراوانکردنی تێکۆشانەکە کرد.
١ـی ئابی ٢٠٢٤
ئەنجوومەنی تەندروستیی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە کۆنفرانسێکی ڕێکخست.
٤ـی ئابی ٢٠٢٤
لە کۆبانێ کۆڕێکی شەوانەی شیعری ڕێکخرا.
٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤
بە پێشەنگایەتیی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان 'ڕژێمی حەقیقەت' پانێڵێک بەڕێوەچوو.
١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی خستنەڕووی سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی نامەیەکی بۆ سکرتارییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ساڵیادی ٢٦ ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کۆبوونەوەکانی گەل ئەنجامدرا، بانگەوازی کرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی 'ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'.
١٤-١٥ـی شوباتی ٢٠٢٥
لە هەرێمی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی 'ڕۆژی ڕەش دەکەین بە ڕۆژی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ' گردبوونەوەیەکی بەرفراوان ڕێکخرا.
٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥
بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چەندین شاشەی گەورەدا نیشاندنرا.
٤ـی ئازاری ٢٠٢٥
خەڵکی عەمودا کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست وئاماژەیان بە گرنگیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی.
٨ـی ئازاری ٢٠٢٥
لە گەلێک شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتیی ژنان چالاکیی تایبەت بە ٨ـی ئازار ئەنجامدران و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان بووە هۆکاری هەیەجانێکی گەورە.
٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥
لە بۆنەکانی نەورۆزدا پەیامەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندران.
١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥
ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی ژنانی زەنوبیا لە کانتۆنی دێرەزۆر و ڕەقە تایبەت بە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژانی خوێندنەوەیان ڕێکخست.
١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥
بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی ستار و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ چالاکیی کلتووری ئەنجامدرا.
٣ـی گوڵانی ٢٠٢٥
لە کۆبانێ، قامیشلۆ و حەسەکە بە هەزاران کەس بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.