سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "كه‌مێكی دیكه له ژووری كۆبوونه‌وه‌كانی باری له‌ناكاو كۆده‌بینه‌وه، بڕیار له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوومان سه‌باره‌ت به ئێران ده‌ده‌ین".
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند رێگه ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "ئێران داوای كۆبوونه‌وه‌ی لێكردووین و ئێمه‌ش ده‌رگامان دانه‌خستووه و ڕەنگە بگەینە ڕێککەوتن".
هەروەها ترەمپ گوتی: "پلانمان بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران ئاماده‌كردووه، ته‌نانه‌ت پلانمان بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه، به‌ڵام جارێ باسی پلانه‌كان ناكه‌ین".
هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە: "بەدوای سەرکەوتنێکی تەواودا دەگەڕێین، ئەمەش بە واتای ئەوەدێت ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئیسرائیل سه‌رده‌كه‌وێت".