ئیسرائیل: بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێران وێرانکرا

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاند فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی "بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێران"یان وێرانکردووە.

دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا کە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر "ئامانجە سەربازییەکان" لە تاران. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

کاتز گوتی: "فڕۆکەکانمان بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئێران، باڵی سەرەکی دیکتاتۆرییەتی ئێرانیان وێرانکردووە".

کاتز هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی: "لە هەر کوێیەک بێت، هێرشەکانمان بۆ سەر سیبمولەکانی ئیدارە و ڕژێمی ئایەتوڵڵا بەردەوام دەکەین".