بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە لە سنووری ئامێدی ٦٥ دۆنم زەوی سووتا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورک دەوروبەری گوندی گوهەرزێی تۆپباران کرد، بەهۆیەوە نزیکەی ٦٥ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.

ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورک دەوروبەری گوندی گوهەرزێی لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بەچڕیی تۆپباران کرد.

کامەران عوسمان جەختی کردەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نزیکەی نزیکەی ٦٥ دۆنم پوش و پاوان و دارستان لە سنوورەکە سووتاوە و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.