سوپای تورک سنووری ئامێدی تۆپباران کرد

ئەندامی ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ٤٨ جار سنووری ئامێدی لەلایەن سوپای تورکەوە تۆپباران کراوە.

ئەندامی ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی کامەران عوسمان، ڕایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورک، ٤٨ جار گوندەکانی مژێ و کەفنە مژێ و سپیندارێ لە بەری گارە و چیای مەتینا لە پشتی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤا لە دەڤەری نهێلێ لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران کرد.

هەروەها دووپاتی کردەوە، لەماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی ئامێدی، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورک دەستی کردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆ سەر هەرێمی کوردستان.