گەریلای یەژاستار تیژدا زاگرۆس لە میونیخ یادکرایەوە

شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیست تیژدا زاگرۆس کە ٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراست ی مەدیا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە میونیخ یادکرایەوە.

شەڕڤانی یەژاستار تیژدا زاگرۆس (کێلی فریگانگ) کە ٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهیدبوو، لە شاری میونیخ یادکرایەوە. مەراسیمەکە لەلایەن هاوڕێیەکانییەوە لە (Linkes Zentrum) یادکرایەوە. کوردستانیان و نزیکەی ٦٠ چالاکوانی ئەڵمانی و ئەنتەرناسیۆنالیستی فەڵەستینی و تامیل بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا دیمەنی تیژدا زاگرۆس کە وەڵامی پرسیاری "بۆچی بەشداری شۆڕشی کوردستان بووم" نیشاندرا. هەڤاڵی تیژدا زاگرۆس، تیم، گوتی: "تیژدا تەنها شۆڕشگێڕێک نەبوو، بە باوەڕەوە تا کۆتایی بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆ دەستی بەم ڕێگەیە کرد، لەڕێی ئەم ئامانجە پیرۆزەدا شەهیدبوو".

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی هەپەگە دەربارەی شەهیدبوونی تیژدا زاگرۆس خوێنرایەوە، تێیدا هاتووە: "هاوڕێمان تیژدا لەسەر بنەمایی ئازادی گەلان، پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆیی لە خۆدا ناونشین کرد، خۆی لە سیستەمی سەرمایەداری دابڕی و ڕوویی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. هاوڕێمان کە باوەڕی بە ئازادی تەواوی مرۆڤایەتی بوو، بۆ پێکهێنانی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەرەی بە تێکۆشانی دا. هاوڕێمان لە چیاکانی کوردستاندا ئاشنایی حەقیقەتی خۆی بوو، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ هەموو گەلان تێکۆشا و بووە نموونەیەک لە فیداکاری مەزن کە تا کۆتا هەناسەکانی ژیانی بەرگری لەم بەهایانە کرد. هاوڕێمان کە لەسەر هێڵیی فیدایی بەبێ دوودڵی هەنگاوی هەڵگرت، فیداکاری شەڕکردنی زیلانیی کرد بەئامانجی خۆی و میراتییەکی مەزنی تێکۆشانی لە بیرنەکراوی لە دوای خۆی جێهێشت.

بە کۆکردنەوەی ئەزموونی ئایدۆلۆژی، شارەزابوونی سەربازی، هاوڕێیەتی قوڵ و بڕیاردارییەکانییەوە بۆ گورزوەشاندن لە دووژمن، بە کەسایەتی پڕاوپڕ لە مۆراڵ و جۆشەوە هەموو ئەرکێکی بە سەرکەوتووییەوە بەجێگەیاند. هاوڕێمان تیژدا کە ڕێچکەگری ڕوناهی (ئاندریا وۆڵف)، نوودەم (یوتا شنایدەربانگەر)، شیار (جاکۆب ڕیمەر)، سارا (سارا هاندلمان)، باگەر (میشێل پانسیر) ئازاد (تۆماس جۆهان سپایس) و ئێلێفتریا (ئیڤا ماریا شتایگەر) بوو بە شێوەیەک ناوی خۆی لە مێژوویی تێکۆشانی ئازادی گەلاندا تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە زیندوو دەبێت".

سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی تیژدا زاگرۆس نیشاندرا، بەشداربووان جەختیان کردەوە، لە تێکۆشاندا بۆ ژیانی دادپەروەر و یەکسان و سۆسیالیستییدا میراتی شەهیدان زیندوو ڕادەگرن".