لە ئامەد بۆ یادی شێخ سەعید وۆرکشۆپێک ڕێکخرا

لە شاری ئامەد لە سەدساڵەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی وۆرکشۆپێک بەناوی "١٠٠ سال لە کوردستان: حەقیقەت، دادپەروەری و ئاشتی" بەڕێوەدەچێت.

وۆرکشۆپی

کۆمەڵەی پشتگیری کولتوور و پەروەردەیی شێخ سەعید بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی لە ناوچەی سوری ئامەد بە ناوی "١٠٠ساڵ لە کوردستان: حەقیقەت، دادپەروەری و ئاشتی" وۆرکشۆپێک بەڕێوە دەبات. لە ١٠٠مین ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی، وۆرک شۆپەکە لە ناوچەی سوری ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتگیری کولتووری و پەروەردەیی شێخ سەعید بەڕێوەدەچێت.

لە وۆرک شۆپەکەدا، چیگدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە، گولشەن ئۆزەر، هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی دەم پارتی ئامەد، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، دۆغان خاتون، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەد و ئەندامانی زۆرێک لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە وۆرک شۆپەکاندا کرد.

قاسم فرات سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعید وتارێکی پێشکەش کرد و  بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکانی کرد و وتی: "١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید ڕاپەڕین دەستی پێکرد، شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی کەسانێکی تێگەیشتوو بوون، دژی نکۆڵی، ستەم و پاکتاوکاری راپەڕین، لە سەرحەد، ئامەد و زۆر شوێنی دیکەوە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. ئامانجیان هۆشیارکردنەوەی گەل بوو، هەتا داوای مافەکانیان بکەن لە ئەنقەرە، بەڵام بەداخەوە لە ١٣ی شوباتی ١٩٢٤دا لە ئەنجامی پیلانێکدا چەند سەرباز کوژران و پێش ئەوەی خۆیان بەڕێکخستن بکەن، ڕاپەڕین دەستی پی دەکات."

قاسم فرات رایگەیاند؛ ئەمڕۆ پرۆسەیەکی گرنگ لە وڵاتدا دەستیپێکردووە و وتی: "پێویستە گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن، هەروەها پێویستە هەر کەسێك پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکات."

پاش وتارەکەی قاسم فرات وۆرک شۆپەکە بەڕووی ڕۆژنامەوانانەدا داخرا و بەردەوامی بە ۆورک شۆپەکە درا.